چالاكی تەبلیغی تێکۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان + وێنە

چالاكی تەبلیغی تێکۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان 
+ وێنە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی چالاكی ڕێکخستنی نهێنی كۆمەڵە (زاگرۆس) لە شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی26ی رێبەندان ساڵڕۆژی ئاشكرا بوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە و یادی ٥٠ ساڵەی ئەم حیزبەم لە شاری مەهاباد  چالاكی تەبلیغی بەڕێوەچوو، هاورێیانی تەشكیلاتی نهێنی كومەڵە لە زۆربەی كۆڵان و گەرەكەكانی مەهاباد بە بڵاوكردنەوە  و چەسپاندنی تراك و نووسراوەكانی كۆمەڵە و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە  پیرۆزباییان لە خەڵكی شاری مەهاباد كرد.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاورێیانی سەنگەری شار و ڕێبوارنی ڕێگای گیانبەختكردووان کاک خانەی موعینی، سولەیمان بلوری، جەماڵ موفتی و جەعفەری كوردنژاد و هەزاران گیانبەختكردووی دیكەی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەكاوە بێت.


ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:51:13/02/2020