تەمەنی ژنانی سەرپەرەست لە ئێران بۆ ١٤ سال دابەزیوە

تەمەنی ژنانی سەرپەرەست لە ئێران  بۆ ١٤ سال دابەزیوە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو کرایەوە  تەمەنی ژنانی سەرپەرەستی بنەماڵە لە ئێران بە تێکڕا بۆ ١٤ ساڵ دابەزیوە کە بە هۆی پەرەسەندنی دیاردەی منداڵ هاوسەریوەیە.
بە پێی ئامارە بڵاوەکراوەکانی خودی ڕژیم لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ژنانی سەرپەرەست لە ئێران لە بەرامبەر پیاوان، ٥٨ لەسەد زیادی کردوە و لە ئیستادا ٣ میلیۆن ژن سەرپەرستی بنەماڵەیان لە ئەستۆدایە.

یاسای چەوت و سەقەتی پیاو سالاری و نالەباری بارودۆخی ئابووری لە سەرەکی پەرەسەندنی  دیاردەی منداڵ هاوسەری لە ئێرانە.
کێشە کۆمەڵایەتییەکان، نالەباری بارودۆخی ئابووری، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەی ژنان و پیاوانە و تەنانەت دەتوانین لە هۆکارەکانی پەرەسەندنی ڕێژەی ژنانی سەرپەرەستی بنەماڵە بە لەسەرەوەبوونی ئاماری مرگ بە هۆی ڕووداوگەلی جۆراوجۆر ئاماژە بدەین.

ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:20:13/02/2020