دەستگیر کردنی شارۆمەندێکی کوردی خەلکی شاری "سنە" لە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم

دەستگیر کردنی شارۆمەندێکی کوردی خەلکی شاری
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئیلاعاتییەکانی ڕژیم، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان برد بۆ ماڵی ئیبراهیم محەمەدی لە ناوچەی حاجی ئاوا و وێڕای شکاندنی کەل و پەل و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستگیر کرد. 
هێزەکانی ئیتلاعات بە شێوەیەکی دڕندانە و هەموو کەل و پەلە تاکەکەسییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان برد و کەل و پەلی ماڵەکەیان شکاندوە.
"ئیبراهیم مەحەممەدی" وەرزشکار و  لە زۆراخانەدا کاری کردوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە ئاشکرا نەکراوە.


ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:14:13/02/2020