ناونیشانی ٥ کەس لە ئامریکا بە هۆی پیلانگێڕی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئێران لە لایەن ئەو وڵاتەوە ئاشکرا کرا

ناونیشانی ٥ کەس لە ئامریکا بە هۆی پیلانگێڕی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئێران لە لایەن ئەو وڵاتەوە ئاشکرا کرا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی سی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، وەزارەتی دادپەروەری ئەمریکا ناونیشانی ٥شارۆمەندی لە تێگزاس و نیۆیۆرک بە پیلانگێڕی بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکان بە دژی ئێران لە ڕێگای داڕشتنی پیلان بۆ کڕینی نەوت و فرۆشتنی ئەو بە دامەزراوەیەک لە چین، ئاشکرا کرد.
بە پێی هەواڵنێری ئەسۆستیەتێد پرێس ئەم ٥کەسە بەند کراون و هەروەها بە پێی ڕاگەیاندنێک کە ئافیسی دادستانی لە فیلادێلفیا بڵاوی کردووتەوە، ئەم کەسانە لە "جێنیووانگ، ڕابێرت تویتس، نیکلاس جیمز فاکس خەڵکی دالاس، دەنیێل دی لین خەڵکی تێگزاس، نیکلاس هووان خەڵکی نیۆیۆرک" پێکهاتوون.
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ڕووییتێرز، دەنیێل دی لین، بەپرسی کۆمپانیای خسوسی"ئێستاک ڕۆیالیست ئێڵ ئێڵ سی"، یەک کۆمپانیای تۆمارکراو لە تێگزاسە کە ئەوکەسەی کە دە فرۆشێت مافی پەیداکردنی گازو نەوت  بە سەرمایەگوزاران و گرووپ و دامەزراوە خسوسییەکانی دەبێت.
بە پێی وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەم کەسانە تۆمەتی ئەو کەسانە پێشێل کردنی گەمارۆکانی واشێنگتۆن بە دژی کۆماری ئیسلامی لە خۆی دەگرێت.

ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:30:12/02/2020