چالاكی تەبلیغی تێکۆشەرانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری مەریوان

چالاكی تەبلیغی تێکۆشەرانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری مەریوان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە شەوانی رابردوودا هاوڕێیان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان  بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە 26ی ڕێبەندان رۆژی كۆمەڵە دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی.

هاوڕێیانی كۆمەڵە لە زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری مەریوان و گوندەکانی ناوچەی سەرشیوو چالاکی تەبلیغیان بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە و ڕێز گرتن لە ٥٠ ساڵ خەباتی کۆمەڵە بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلیغیان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە گوندەکانی، گەوێڵە، قەمچیان، تۆراق تەپە، گۆگجە، گومارەلەنگ، تۆسوران  و کوچە و کۆڵانەکانی شاری مەریوان تراکت و نوسراوەی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان بڵاوە کرایەوە.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی ڕێگای كاك فۆئادی ڕابەر و کاک عەتای ڕۆستەمی، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەكاوە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:39:11/02/2020