گوشاری بانکی مەسکەن بۆ دانەوەی وامی شارۆمەندانی بومەلەرزە لێدراوی ئوستانی کرماشان

گوشاری بانکی مەسکەن بۆ دانەوەی وامی شارۆمەندانی بومەلەرزە لێدراوی ئوستانی کرماشان

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بانکی مەسکەنی شاری سەرپێل زەهاو گوشاری هێناوە بۆ ئەو بنەماڵانەی کە بۆ ئاوەدانی خانۆکانیان وامیان لەو بانکە وەرگرتوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی کاتژمێر ٢١ و ٤٨ خولەک بومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٧.٣ ڕیشتەر شاری سەرپێڵ زەهاو شارەکانی دیکەی ئوستانی کرماشان و چەندین ئوستانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لەرداندەوە،ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی ئامارێکی ڕاستی لەسەر ئەم کارەساتە بڵاوە نەکردەوە بەڵام ، بەڵام چالاکانی مەدەنی و خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە ئەم بومەلەرزەیە بوو بە هۆی گیان لەدەستانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس و زیانێکی بەرینی مادی لێ کەوتەوە.

بومەلەرزە ڕووداوێکی سروشتییە و لەوانەیە پێشگرتن بە ڕوودانی کارەساتی لەم چەشنە لە توانایی بەشەردا نەبێت، بەڵام حکومەتەکان دەتوانن بە پێش ئامادەیی و کار بۆ پێش بە قوربانی خەڵک و زیانەکانای کارەساتی لەم چەشنە بگرن و لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی لەم شێوەیە لە لایەن حکومەتەوە خزمەت گوزاری بە شارۆمەندان بگەینرێت.

ئەگەر چی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە ڕێگایەکی بۆ کەم کردنەوەی زیانی ئەم ئەم ڕووداوە لە کرماشان ئەنجام نەدابوو بەڵکوو دوای ڕووداوی بومەلەرزەکەیش هیچ خزمەت گوزارییەکی ئەوتۆی تەنانەت بۆ دابین کردنی پێویستییە سەرتاییەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەنجام نەداوە و ئیستاش ئەو بڕە پاریەی کە بە هەندێک لە شارۆمەندان دراوە بە گوشاری بانکی مەسکەن لە خەڵک داوا دەکرێتەوە و خەڵکیش بۆ دانەوەی لەگەڵ کێشەدا بەرەو ڕوون.
بە پێی ئەو زنیاریانە کە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە حکومەتی کۆماری ئیسلامی تا ئیستا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ ساڵ، هێشتا پرۆژەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کۆتایی پێ نەهاتوە و ئاساری وێرانی و کاولکارییەکانی بوملەرزەکەی ٢ ساڵی ڕابردوو بە شاری سەرپێل زەهاوە دیارە.
خەڵکی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان سەرەڕای ئەوەی کە زیانێکی ماڵی و گیانی فراوانیان پێ گەیشت، بە هۆی نەبوونی خزمەت گوزاری لە بارودۆخێکی نالەباری ژیان بەسەر دەبەن، نەبوونی هەلی کار و پەرە پێدانی کرێکارانی کۆچبەر، کانێکس نشینی و تووش بوون بە نەخۆشینی دەروونی لە کاریگەرییە خراوەکانی دوای بومەلەرزەکەی کرماشانە و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە جێگای خزمەت گوزاری بەو خەڵکە زیاتر گوشار دەخاتە سەرییان.
پێویستە بوترێت:
چەندین کەس لە دوای کارەساتی بومەلەرزەی کرماشان،توشی نەخۆشی دەرونی هاتون و دەستیان داوەتە خۆکوژی و هەندێکیان گیانیان لە دەست داوە.


ئه‌م بابه‌ته 382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:30:25/01/2020