جاستین ترۆدۆ: ئێران دەبێت جەعبەی ڕەشی فڕۆکە ئۆکڕاینیەکە ڕادەستی فەڕەنسا بکات

جاستین ترۆدۆ: ئێران دەبێت جەعبەی ڕەشی فڕۆکە ئۆکڕاینیەکە ڕادەستی فەڕەنسا بکات
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە، سەرۆک وەزیری کەنەدا داوای لە ئێران کرد کە ڕیگە بدات جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین کە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەوتە خوارەوە، ڕادەستی فەڕەنسە بکرێت.
فڕۆکەیەکی هێڵی ئۆکڕاین ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار لە لایەن پەدافەنەدی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەوتە خوار و هەر ١٧٦دانیشتووی فڕۆکەکە کوژران. لەو کاتە بەولاوە وڵاتانی ئۆکڕاین و کەنەدا خوازیاری ئەون کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە ڕادەستی دەرەوەی ئێران بکرێت بەڵام بەرپرسانی ڕژیم دەڵین کە پیلانێکیان بۆ ئەم کارە نییە.
سەرۆک وەزیری کەنەدا وتی کە ئێمە پێمان وایە کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە کلیلی سەرەکی ئەم لێکۆڵینەوەیە. هەر بەو حاڵەوە، یاساگەلێک هەیە کە دووپاتی دەکەنەوە کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە دەبێت خێرا و بە درووستی تاوتۆبکرێت.
هەروەها ئیزافەی کرد: "لە بابەتێکی گرینگی وەکوو ئەمە، مەسئەلە ئەوە نییە کە پسپۆڕان و کارزانانی پێویست لەوێ بن تا جەعبەی ڕەشی ئۆکڕاین تاوتۆ بکەن، بەڵکوو ئەم بابەتە پێویستی بە تێکنۆلۆژیە کە لە ئێران بوونی نییە."
سەرۆک وەزیری کەنەدا لە درێژەدا وتی: "هەر بەو هۆیەوە ئێمە لە ئیرانمان ویستووە کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە بدات بە وڵاتێکی سێهەم کە تێکنۆلۆژی و پێرسۆنێلی جێگای متمانەی هەبێت تا بە شێوازی درووست تاوتۆی بکەن."
بە وتەی ترۆدۆ، ڕێکەوتنێکی گشتی لە ئاستی نێونەتەوەیی دا هەیە کە فەڕەنسا وڵاتێکی شیاوە بۆ ئەم بابەتە و هەروەها ئەوەی کە ئێران دەخەنە ژێر گوشار بۆ ئەوەی کە جەعبەی ڕەش بنێرن بۆ فەڕەنسا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە "حوسەین ڕەزایی فەر" بەرپرسی گشتیی کارەساتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی کشوەری لە ڕۆژی شەممە٢٨ی بەفرانبار دا وتبووی کە جەعبەی ڕەشی بوئینگی ٧٣٧لە ئێرانە و پیلانێک بۆ ناردنی بۆ وڵاتێکی دووهەم لەبەر دەستا نییە.
ئەم وتانە لە کاتێکدا دەوترێت کە ئەو پێشووتر باسی لەوە کردبوو، ئێران تیکنۆلۆژی پێویست بۆ دابەزینی و خوێندنەوەی زانیاری جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاینی لەبەر دەستا نییە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە دوای سێ ڕۆژ حاشا کردن لە خستنەخواری فڕۆکەی ئۆکڕاین و کوشتنی هەر ١٧٦ دانیشتووی ئەو فڕۆکەیە لە کۆتایی دا بە ڕاگەیاندنێکی ستادی هاوبەشی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دانیان بەو ڕاستییەدا دانا.

ئه‌م بابه‌ته 273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:22:22/01/2020