کۆماری ئیسلامی بە پووڵ دەیوێت خەڵک بۆ ناو کەمپەینەکانی بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ڕا بکێشێت!

کۆماری ئیسلامی بە پووڵ دەیوێت خەڵک بۆ ناو کەمپەینەکانی بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ڕا بکێشێت!

ئاسۆی ڕۆژهەلات: دوابەداوی لەدەست دانی مەشرووعیەتی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆو و دەرەوەی وڵات، زیاتر ئاشکرا بوونی شانۆگەری هەڵبژاردنەکان و نا دێموکراتیک بوونی ئەو هەڵبژاردنانە بۆ خەڵک و ڕاگەیاندنی هەندێک لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکابی ئوپزیسیۆن بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەممە و بایکوتی ئەو هەڵبژاردنانە لە لایەن هەندێک لە چالاکانی مەدەنی، ئەدەبی، هونەری و زۆرێک لە شارۆمەندان لە ئێران، کۆماری ئیسلامی لە ترسی بەشداری نەکردنی خەڵک و ڕاکێشانی خەڵک بۆبەشداری لە شانۆگەری هەڵبژاردن وبەشداربوون لە کەمپەینەکانی پشتیوانی کردن لەم شانۆگەریە، پەنا بۆ ڕێگای فریوکارانە دەبات.

 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردنی خەڵکی ئێران لە بە ناو هەڵبژاردنەکان، پەنای بۆ هەموو ڕێگا و شێوازیک بۆ فریودان و هەڵ خڵەتاندنی بیروو رای گشتی بردوە و بۆ ئەم مەبسەستەش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دانانی چەندین کەمپەین و بەڵێنی پێدانی پووڵ بەو کەسانەی کە لە ڕێگای ئەد کردن، موخاتبەکانیان بانگهێشتی گرووپ دەکەن دەیەوێت سیا لەشکەڕێک لە خەڵک لەم کەمپەینانە کۆ بکاتەوە.
پەنا بردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەم جۆرە بانگهێشتە بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی هاوردنی خەڵک بۆ بەشداری کردن لە شانۆگەرییەکانی هەڵبژاردن ناچارە باج بدات، بەڵام ئەوەی کە بە شێوەی ئاشکرا ئەم کارە دەکات لە ڕاستیدا ئابڕوچوونی کۆماری ئیسلامی و دەرخەری ئەو ڕاستییە حاشا هەڵ نەگرەیە کە نە تەنیا کۆماری ئیسلامی مەشرووعیەتی لە ناو کۆمەڵگا دا نەماوە، بەڵكوو ئومێد بۆ گۆرانکاری لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە لە نێو خەڵکدا بە بە شێوەی بەرین پەرەی سەندووە.

 


ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:12:21/01/2020