هەشت وڵاتی ئۆرووپایی پشتیوانییان لە چاودێری دەریایی ئۆرووپا لە گەرووی هۆرمۆز کرد

هەشت وڵاتی ئۆرووپایی پشتیوانییان لە چاودێری دەریایی ئۆرووپا لە گەرووی هۆرمۆز کرد
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ ٨ وڵاتی دانمارک، ئاڵمان، فەڕەنسا، بێلژیک، یونان، ئیتالیا، هۆلەند و پۆرتەغاڵ، پشتیوانی سیاسی خۆیان بۆ چاکردنی چالاکی چاودێری دەریایی ئۆرووپا لە گەرووی هۆرمۆز ڕاگەیاند.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک وتی کە ئەو هەشت وڵاتە لە بەشداری چالاکی بۆچاوەدێری کردن بەسەر گەرووی هۆرمز دانماڕک، فەڕەنسا، یونان و هۆلەند کە پێشووتر ڕاگەیەندرابوو پێشوازیان کردووە و بە پشتیوانی لەم هەوڵانە، سەبارەت بە بەڵینە نوێکان لە ڕۆژانی داهاتوودا، خوازیاری خۆیان دەربڕیوە.
ئەم وڵاتانە هۆکاری ئەو بڕیارەیان "ناسەقامگیری" ئێستا لە ناوچەیەکی حەیاتی"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بۆ ئاشتی جیهانی ڕاگەیاندووە و هەروەها وتیان کە لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی، کەم بوونەوەی ئەمنیەت و سەقامگیری بە هۆی چەندین ڕووداوی دەریایی و غەیری دەریایی لە گەرووی هۆرمۆز و کەنداو بوو بە ئاکامی زۆر بوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.
هەروەها بە ئاماژە بە پێویستی ئازادی هاتووچۆی دەریایی و ئەمنیەتی کەشتیوانی لەو ناوچەیە، خوازیاری چاودێری دەریایی بەسەر ئەم ناوچەیە بە پێی مافی نێونەتەوەیی و کۆنوانسیۆنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی دەریاکان بوون.

ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:21/01/2020