ڕاپۆرتی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەسەر پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو

ڕاپۆرتی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەسەر پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو
ڕۆژی هەینی ٢٢ی سەرماوەز٩٨:
بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای نێوان مەریوان-سنە ٥ کەس بوون بە قوربانی:
کاتژمێر ۳ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲۲ی سەرماوەز بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی نێوان مەریوان_سنە لە نێوان دوئۆتۆمبیلی جۆری "پژۆ" هەروەها "بارهەڵگرێک" ۳ کەس گیانیان لەدەست داوە و ۲ کەسی دیکەش بریندار بوو.
"فوئاد میری-فەرزام شەریعەتی و ساسان بەهمەنی" دانیشتووی گەڕەکی "حاجیاوا"ی شاری "سنە" ناونیشانی ئەو ۳ کەسیە کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی "نگڵ" گیانیان لەدەست داوە و "چیاکۆ بابایی" خەڵکی گەڕەکی "حاجیاوا"ی شاری "سنە" یەکێک لە بریندارەکانی ئەم ڕووداوەیە کە بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

پەیداکردنی ته‌رمی چه‌ندین لاو له‌ سه‌دی وه‌حده‌تی شاری سنه‌:
له ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تەرمی پێنج لاوی شاری سنه له سەدی وەحدەتیی ئەمشاره دوزراوەتوه‌‌.
به پێی ئەم هەواڵه، تەرمی پێنج لاوی ٢٠ تا ٣٥ ساڵ تەمەن به ناوکانی "هیوا رەحیمی، مەسعوود ئەمینی، رەزا سادقی، سوران محەحمەدی و عەلی جەواهری” له سەدی وەحدەتی شاری سنه دۆزراوەتەوه‌. له ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا و بەدوای خۆپیشاندانەكانی مانگی خەزەڵوەر بنەماڵەی ئەو لاوانه بەردەوام كەوتبونه شوێن مناڵەكانیان، بەڵام دەزگا ئەمنییەتیەکانی شاری سنه وڵامێكیان پێ نەدابونه‌. شایانی باسه، پێشتریش له شاری مەریوان ئەم هەواڵه بڵاوبوتەوە كه هێزه ئەمنییهكانی ڕژیم، تەرمی ناڕازییانی گیانبەختکردوویان خستوەتە گۆمی زرێبارەوه‌.




ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەز٩٨:
بریندار بوونی کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە کوردستانی باشوور:

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری "پیرانشار" بەناوی "میکایل ئیبراهیمی" تەمەن ۲۳ساڵ کە پێشتر بەمەبەستی کارکردن ڕوی کردبووە شاری "سلێمانی" بەهۆی تەقینەوەی گاز بەسەختی برین دار دەبێت و جەستەی بەڕێژەی ۷٨%دەسوتێت .
جێگەی باسە ئەم لاوە خێزاندارەو خاوەن منداڵێکە و ئێستا لە نەخۆشخانەی "تەورێز" لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و بارودۆخی ناجێگیرە.
بۆکان/ چالاکێکی ئەدەبی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا:

لە درێژەی گوشارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسەر چالاکانی پێشەڕو لە ئێران، چالاکێکی ئەدەبی خەڵکی شاری "بۆکان" بە ناوی "سمکۆ مەعرووفی" لە لایەن شوعبەی ١٠١ی  دادگای کەیفەری ئەو شارەوە بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لو کوردانی ڕۆژئاوا و چالاکی بۆ پاڵپشتی لە ژینگە، ٢ ساڵ زیندانیان بەسەردا داسەپاندوە.

پیرانشار/ گیان لەدەست دانی دایک و کچێک بە هۆی گاز گرتنەوە:

شەوی شەممە ٢٣ی سەرماوەز ٩٨ی هەتاوی، دایک و کچێکی (دایک ٦٥ ساڵ – کچ ٣٥ ساڵ) خەڵکی شاری "پیرانشار"ی بە هۆی نەشتی گازی "منۆ ئۆکسیدی کەربۆن" لە گەڕەکی "شارەکی" ئەو گیانیان لەدەست دا.

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا:
ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەز ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" بەناوی "مەهتاب نوری" کچی حەسەن لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسەمەهتاب خێزاندارەو خاوەن منداڵێکە بە وتەی سەرچاوەێک هۆکاری خۆکوژیەکەی کێشەی بنەماڵەیی بوو.

سەقز/ دایکێک و کچێک بەهۆی پژاندنی ئەسید بوون بە قوربانی:

کاتژمێر ۱۰شەوی شەممە ۲۳ی سەرماوەز لە جادەی سەعدی شاری سەقز ۲ ژن کە دایک و کچێکن لەلایان کەسێک بەسورای ماتۆڕەوە  بە مادەی ئەسید هێرش دەکرێتە سەریان و هەردوکیان بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە سنووری "شنۆ" :

کاتژمێر ۱۱ی شەوی شەممە ۲۳ی سەرماوەزی ٩٨ کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی "بێ مزەرەتە "سەربە شاری "شنۆ" بەناوی"عەزیز مەعروفی" لەلایان هێزە نیزامییەکانی  سەر سنوور لە ناوچەی (گەلی گادەران)ی شنۆ دەستڕێژی گولەی لێدەکرێت و دەست بە جێ گیانی لەدەست دەدات.

لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی هەژاری کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا:

ڕۆژی شەممە ۲۳ی سەرماوەز لاوێکی تەمەن ۲۳ساڵی خەڵکی شاری "مەریوان " بەناوی "شادومان دەریایار" بەهۆی هەژاری  کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

کوشتنی ٢ کەس بە هۆکاری نادیار لە شاری "سونقۆڕ":

 شەوی شەممە ٢٣ی سەرماوەز ٢ کەس بە ناوەکانی "موحسین کوڕی ئەڵماس و محەمەد کوڕی هاشم" لە گوندی "گردە کانە"ی سەر بە شاری سونقۆر" بە هۆکاری نادیار کوژراون. بە پێی زانیاریانییەکان ئەو ٢ کەسە پێکەوە ئامۆزا بوون و لەو گوندە کاری پەروەردەی "شتر مرغ"یان بوە.

جوانڕۆ: ٢ شارۆمەند بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستگیر کران:
 ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەماوەز ٩٨ی ، ٢ شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری جوانرۆ بە ناوەکانی "حەمزە عەزیزی و کاوە ساڵەحی" لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە



ڕۆژی یەک شەممە ٢٤ی سەرماوەز٩٨:
داسەپاندنی حوکمی ٣٥ ساڵ زیندانی بەسەر ٧ چالاکی کرێکاریدا:
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٧ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "ئیسماعیل بەخشی، سپیدە قلیان، مەحەمەد خەنیفەر، ساناز ئلاهیاری، عەسەل محەمەدی وئەمیر عەلی قولی" لەسەر دۆسیەی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە، لە لایەن دادگای پێداچونەوەی ئوستانی "تاران" هەر کامەیان ٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا داسەپا.
ئاشکرابوونی ناونیشانی گیانبەختکردوویەکی دیکەی کورد لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨:

"فەرزاد کەمانگیر" یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانی ئێرانە کە لە "تاران" بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست داوە.
"فەرزاد کەمانگیر" نیشتەجێی شەقامی "غەزاڵی" بەرامبەر قوتابخانەی "غەزالی" شاری "سنە"ی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە بۆ ماوەی ١ ساڵە بە هۆی بێکاری و هەژاری  بە مەبەستی کرێکاری  ڕووی کردبوە تاران و بە داخەوە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە تاران بە تەقەی هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

"ئاکۆ جەلیلیان" لێکۆڵەر و نوسەری کورد دەستگیر کرا:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەماوەز "عەباس جەلیلیان" ناسراو بە "ئاکۆ" نوسەر و لێکۆڵەری بواری ئەدەبی کورد خەڵکی شاری "شا باد"ی سەر بە ئوستانی "کرماشان" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان لە هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی لە شاری کرماشان و دەستگیر کراوە ودەست بەسەر کەلوپەلەکانیدا گیراوە.

دەستبەسەر کردنی ٣ چالاکی مەدەنی لە شاری "شاباد”:
لە درێژەی گوشار بۆسەر چالاکانی مەدەنی لە ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ ، ٣ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری "شاباد"ی سەر بە ئوستانی "کرماشان" بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی کوردانی "ڕۆژئاوا" لە لایەن ‌هێزەکانی سپای پاسداران لقی "نەبی ئەکرەم"ئەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکانیان و دەستگیر کران.

دۆزینەوەی تەرمی لاوێک لە شاری مەریوان کە لەلایەن ئیتلاعاتی سپا دەستگیر کرابوو:
لاوێک بە ناوی "ئێرشاد ڕەحمانیان" خەڵکی شاری مەریوان کە ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەرەوە لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای مەریوانەوە دەستگیر کرابو ڕۆژی یەکشەممە لە سەدی "گاڕان" لە ناوچەی سەرشیووی شاری "مەریوان" تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی شاری سەردەشت گیانی لەدەست دا:
 ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٤سەرماوەز کۆڵبەرێکی تەمەن۱۹ساڵ بەناوی "هادی حوسێنی" خەڵکی شارۆچکەی(ڕەبەت )
لەسنووری "دۆڵەبی" شاری "سەردەشت" لەلایان هێزە نیزامییەکانی سەر سنوور دەدرێتە بەردەستڕێژی گولە و گیان لەدەست دەدات.
جوانڕۆ/کچێکی تەمەن ۱۷ساڵی کۆتایی بەژیانی خۆێ هێنا:
ڕۆژی یەک شەممە ۲٤ی سەرماوەز کچێکی لاوی تەمەن ۱۷ساڵ بەناوی"سارینا فەرزی" لەشاری "جوانڕۆ" بە هۆکارێکی نادیار لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سەرماوەز٩٨:
شەوی دووشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، ٢ کۆڵبەری خەڵکی گوندی "نێ" بە ناوەکانی "فەرهاد و ئازاد خوسرەوی" کوڕی "عوسمان" سەر بە شاری مەریوان  لە سنوورەکانی "تەتە"ی سەر بە ناوچەی هەورامان بە هۆی سەرماوە دەبن بە قووربانی و "ئازاد خوسرەوی" گیانی لەدەست داوەو "فەرهاد" لە کۆمادایا.

"ئارام فەتحی" شاعیر و چالاکی مەدەنی کورد لە لایەن ٣ کەسەوە هێرش کرایە سەری:
 ڕۆژی دووشەممە ۲۵ی سەرماوەزی ۹٨ی هەتاوی "ئارام فەتحی" شاعیر و چالاکی مەدنی خەڵکی شاری "مەریوان" لە لایەن ۳ کەس بە ناوەکانی"ڕ.کەریمی، ی.گرامی پەروەر، م.کەریمی" لە مەیدانی ئێقباڵی شاری "سنە" هێرش کرایە سەری و بە سەختی بریندار کرا.

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی مهاباد_بۆکان ۳کەسی کرد بە قوربانی:
 ڕۆژی  دووشەممە ۲٥ی سەرماوەز، ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جادەی نێوان مهاباد -بۆکان  ڕویدا کە بەوهۆیەوە ۲کەس بریندار بوون و ۱کەسی تریش گیانی لەدەستدا.



ڕۆژی سێ شەممە٢٦ی سەرماوەز٩٨:

دێولان: ١٤٠ کرێکاری بەنداوی "قوچم" ١٣ مانگە حەقدەستیان پێ نەدراوە و لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە:
۱٤۰کرێکاری کارگەی تونێلی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی "قوچم"ی سەربە شاری "دێگولان"  دوای داخستنی کارگەکەو بێکار بوونیان  ماوەی زیاتر لە ۱۳مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە  ئەمە سەرە ڕای ئەوەی چەندین جار  ئەم باسەیان گەیاندوەتە لای بەرپرسانی شارەکەو تەنانەت بەرپرسی پارێزگاکەشیان لێ ئاگادار کردوەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ جوابێکیان پێنەدراوەتەوە.

سەربازێک لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا:
 ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، سەربازێک بە ناوی "مەهدی سجودی" کە بە تۆمەتی "کوشتنی سەرباز"ێکی دیکە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لەسێدارە درا.
"مەهدی سجودی"، سێ ساڵ پیش سەرباز بووە و لە کاتی نیگەهبانی لە بورجەکی دیدەبانیدا سەربازێکی دیکەی کوشتبوو.
"مەهدی" پاش ئەو ڕووداوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
سەقز/کوژرانی ژنێکی تەمەن ٦۰ساڵ لەماڵەکەی خۆی:

بەرە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ۲٦ی سەرماوەز ژنێکی تەمەن ٦۰ساڵ بەناوی
"مەعسومە " لە ئاوایی "قهراوا"ی شاری "سەقز" بەدەستی کەسێکی نەناسراو لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا.جێگەی باسە بە پێی وتەی سەرچاوەێک بکوژەکە بە مەبەستی دزینی زێڕ و زیوی ئەو ژنە هەڵی کوتاوەتە سەر خانۆکەی و پاش هەڵگرتنی زێر و زیوەکەکان و کوشتنی "مەعسومە" لەو شوێنەدا هەڵ هاتوە.



ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز٩٨:
"فەرزاد سەیف پەناهی" لە سێدارە درا!:

سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری "دێولان" بە ناوی "فەرزاد سەیف پەناهی" تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندی شاری "سنە" لە سێدارە درا.
"فەرزاد سەیف پەناهی" ساڵی ١٣٩٣ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست  شارۆمەندێکی خەڵکی شاری "دێولان" بە ناوی "سەعدی قادری" حوکمی ئێعدامی بەسەردا داسەپابوو.

شارۆمەندێکی خەڵکی شاری سنە دەستگیر کرا:

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستگیر کردنی  شارۆمەندانی کورد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێکی خەڵکی شاری "سنە" بە ناوی "فەردین مەولودی" لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

دەسبەسەرکردنی چالاکانی فەرهەنگی لە کرماشان درێژەی هەیە:

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، دوو چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد سەفەرە و فواد موزەفەری"، خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی مانگی خەزەڵوەر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا:
 ڕۆژی جوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز "عەلی ستوودە" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی قوروە سەر بە ئوستانی سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی شەونامە" حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئه‌م بابه‌ته 575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:47:21/12/2019