پێشکەوتنی ١٠١وڵات لە چارەسەرکردنی هەڵاواردنی ڕەگەزی، ئێران لە پلەی ١٤٩ لە نێوان ١٥٣وڵاتدایە

پێشکەوتنی ١٠١وڵات لە چارەسەرکردنی هەڵاواردنی ڕەگەزی، ئێران لە پلەی ١٤٩ لە نێوان ١٥٣وڵاتدایە
کۆمەڵگای جیهانی ئابووری لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا سەبارەت بە هەڵاواردنی ڕەگەزی لە جیهان دا دەڵێت کە لە نێوان ١٥٣ وڵات، ١٠١ وڵات بەرامبەر بە تاوتوێکانی ماوەی پێشووتر پێشکەوتنیان هەبووە کە وڵاتی ئێران لەو وڵاتە پێشکەوتووانەدا نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، ئێران لە ڕەدەبەندی نوێی هەڵاواردنی ڕەگەزی ٦ پلە و ولاتی عێراق ٥پلە دابەزیوە.
لەم ڕاپۆڕتە دا هاتووە کە بە پێچەوانەی " پێشکەوتنی زیاتر بەرامبەر بە ماوەی پێشوو"، هەڵاواردنی ڕەگەزی ٤/٣١ لەسەدی لە جیهان دا دەبیندرێت و هەروەها " زۆر بوونی پۆسێتیڤ لە ئاستی مامناوەندی جیهانی دا بە هۆی پێشکەوتنی چەند وڵات بەرەو هاوسەنگی ڕەگەزییە.
هەروەها لە نێوان ١٥٣ وڵات کە ئەمسال و ساڵی پێشوو تاواتوێ کراون، ١١٠وڵات ئاستی خۆیان بەرز کردووتەوە بەڵام ئێران بە ٦ پلە دابەزین لە ڕێژەی ١٤٩دا وەستاوەتەوە.
هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، خاڵی هاوبەشی پێنج وڵاتی یەکەم، "زۆربوونی بێ وێنەی بەشداری ژنان لە دامەزراوە سیاسییەکاندا" بووە و هەروەها وڵاتانیک وەکوو مالی، نیجێریە، سەیرولئون و ئەندوونێزی لانیکەم پێنج لەسەد بە ڕیژەی خۆیان لە بواری "بەشداری و هەلی ئابووری" زیادیان کردووە.
ئەم ڕاپۆڕتە دەنووسێت: " بە خێرایی ئێستا، هەلاواردنە ڕەگەزییەکان تا ٥٤ساڵی دیکە لە ڕۆژئاوای ئۆرووپا، ٥٩ساڵ لە ئەمریکای لاتین و کارائیب، ٧١ساڵی دیکە لە باشووری ئاسیا، ٩٥ساڵی دیکە لە ئەفریقای ڕەش، ١٠٧ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرووپا و ئاسیای مامناوەند، ١٤٠ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا، ١٥١ساڵی دیکە لە باکووری ئەمریکا و ١٦٣ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانوسیە دەمێنێتەوە.

ژنان لە ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە شێوەی جۆراوجۆر لە ژێر گوشاردان و دەچەوسێنەوە و یاسا سەقەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوەتی ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئەم بارودۆخە نالەبار فەلاکەت بارە.
ئامارە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە ئێران دەرخەری ئەو ڕاستیییەیە کە لە سەدەی ٢١دا  كولتووری چەقبەستوو  دەسەڵات و سیستەم و یاسای كۆنەپەرەست و پیاوسالارانە، هێشتاكەی  ژنان دەچەوسێنێەوە وگیرۆدەی هەڵاواردنی ڕەگەزین و بەرەوڕووی ئازار و ئەشكەنجە و توندوتیژی دەبنەوە لە هەندێک حاڵەتدا ژنان بۆ ئەوەی ناتوانن تەحموڵی ئەو بارودۆخە بکەن لە ڕووی ناچارییەوە پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.



ئه‌م بابه‌ته 463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:56:18/12/2019