ڕاپۆرتی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەسەر پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو

ڕاپۆرتی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەسەر پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو
ڕۆژی شەممە ١٦ی سەرماوەز٩٨:
سنە/پیاوێکی تەمەن ٦٦ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا:
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیاوێکی خەڵکی "شوێشە" سەر بە شاری "سنە" بەناوی "محەمەد ئەمیری "بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی بە خواردنی سەم کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

کچێکی خەڵکی جوانڕۆ دەستبەسەر کرا:
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵیان بە ناوی ”نادیا سوبحانی" کچی محەمەد دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نادیا سوبحانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی فیلم لە خۆپیشاندانەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

"پەروین محەمەدی" جێگری بەرپرسی ئیتەحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران زیندانی کرا:
ڕۆژی شەممە ١٦ی سەرماوەز "پەروین محەمەدی" جێگری بەرپرسی ئیتەحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندانی "کچویی" شاری "کەرەج" گوازرایەوە.

لە ماوەی کەمتر لە ٢ مانگی ڕابردوو ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆلانزا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە:

عەلی ڕەزا ڕەئیسی جێگری وەزیری بێهداشت لە ئێران ڕایگەیاند؛ بە هۆی نەخۆشی ئانفۆڵانزا ٢٥ کەس حەوتووی ڕابردوو لە ئێران  گیانیان لەدەست داوە و لە سەرەتای مانگی خەزەلوەرەوە تا ١٦ی سەرماوەز سەرجەم ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆڵانزا گیانیان لەدەست داوە.
کارناسانی پزیشکی لە ئێران باس لەوە دەکەن نەبوونی خزمەت گوزاری پێویست و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکومەتی بۆ دابین کردنی ئەم پێداویستیانە هۆکاری سەرەکی گیان لەدەست دانی تووشبوانی نەخۆشینی ئانفۆڵانزان.
لەم پەیوەندەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "ئارام ڕوزگەرد" شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی "سەقز" دانیشتووی تاران کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشینی ئانفۆڵانزا لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی دا بەستەری بوو، بە هۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی پێداویستی گیانی لەدەستداوە و بەرپرسانی دەوڵەتی هەڕەشەیان لە بنەمالەی ناوبراو کردوە کە مافی ئەوەیان نیە سەبارەت بەم بابەتە هیچ کەسێک ئاگادار بکەنەوە.

ڕۆژی یەک شەممە ١٧ی سەرماوەز٩٨:
چارەنووسی شارومەندێکی مەریوانی پاش دەسبەسەرکرانی ناڕوونە:
شارومەندێکی کورد بە ناوی "بەختیار ڕەحیمی"، خەڵکی مەریوان، پاش دەسبەسەر کرانی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
سێ شارومەند لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کران:
"هادی مەحموودی، ئەیووب عوسمانی و ستار وەیسی" خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئەو شارەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراونەتەوە.

لاوێکی کورد لە بانە دەسبەسەر کرا:
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "هیوا شەعبانی" خەڵکی بانە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو لاوە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ڕێی سه‌قز ــــ بۆكان:
كرێكارانی گەورە ڕێی "سەقز ــــ بۆكان"، ڕۆژی یەک شەممه ١٧ی سەرماوەز، بۆ سێهەمینن حەوتووی بردەوام له ناڕەزایەتی به دواکەوتنی ٨ مانگ له حەقدەستەکانیان و ماف و داواکارییەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانگرتنیان بەڕێوەبرد.
  
نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی شارۆمەندێکی خه‌ڵكی مه‌ریوان:
ڕاپۆرتەكان باس لەوه دەکەن كه "بەختیار ڕەحیمی” دانیشتووی شاری مەریوان پاش دەستبەسەر کرانی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بنەماڵەی ناوبراو چەندین جاربە مه بەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی سەردانی ناوەندەکانی ئیتلاعاتیان کردووە، بەڵام بەدواداچوونەکانیان تا ئێستا هەروا بێ ئاکام بووە. جێگەی ئاماژەیە "بەختیار ڕەحیمی” ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.
گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكار له‌ دزفوول:

ڕۆژی یەک شەمه ١٧ی سەرماوز، له ئەنجامی داڕمانی دیواری یەكێك له باخەكانی دزفوول، دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، بەهۆی ڕەچاونەكردنی ئیمەنی شوێنی كار، ۲ كرێکار له كاتی داڕووخاندنی ژوورێك له شاری دزفوول تووشی ڕووداو بوون و له ئەنجامیدا كرێكارێكی ٥٢ ساڵ تەمەن گیانی لەدەستدا و كرێكارێكی ٣٥ ساڵ تەمەن به سەختی برینداربوو.

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌:
ڕۆژی یەکشەممه ١٧ی سەرماوەز، جارێكی دیكه كۆمەڵێك له بنەماڵەی دەستبەسەر كراوانی ناڕەزایەتییەکان ئەم دواییانه، به كۆبوونەوه له بەرامبەر دادسەرای زیندانی ئەوین خوازیاری ئازادی كەس و كارەكانیان بوون.

سنە/ چالاکێکی کرێکاری کورد ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا:
"کامران ساختمانگەر" خەڵکی شاری "سنە" ڕۆژی یەکشەممە لە شوعبەی ١ی دادگای ئینقلابی شاری "سنە" بە تاوانی ئەندام بوون لە یەکێک لە حێزبەکانی ئوپزیسێۆنی ئێران٥  ساڵ و بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ١ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.




ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز٩٨:
ناونیشانی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی کرماشان ئاشکرا بوو:
سەعید ڕەزایی" کوڕی "شەمسوڵا" تەمەن ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری "کرماشان" یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەیە. سەعید ڕەزایی" لە خۆپیشاندانەکانی "دەوڵەت ئاوا"ی کرماشان گولە بەر سەر دەکەوێت و دەست بە جێ گیانی لەدەست دەدات.

٣ شارۆمەند لە شاری کرماشان دەسبەسەر کران:

٣شارۆمەند بە ناوەکانی "شۆڕش، هێرش و کوورش محەممەدی" خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی گەڕەکی "دەوڵەت‌ئاوا"ی شاری کرماشان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئەو شارە دەسبەسەر کران.ئەو ٣ شارۆمەندە کوردە کە برای یەکترن، پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لە بەردەستدا، نییە.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رڵه‌ نۆی كرێكارانی مێترۆی ئەحواز:

سەرلەبەیانی ڕۆژی دوشەممه ١٨ی سەرماوەز، كۆمەڵێك له كرێكارانی پروژەی درووست كردنی مێترۆی ئەحواز كه به بەڕێوبەرایەتی شیركەتی كەیسون كار دەكەن، له بەرامبەر بینای سازمانی قەتار شاری ئەحواز كۆبوونەوه‌.
به وتەی یەکێك له كرێكاران، له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، پەیمانكار بەڵێنی پەرداخت كردنی بەشێك له حەقدەسته دواخراوەكانی كرێكاران كه ١٨ تا ٢٠ مانگ دەبێ، داوه‌. هەر وەها ڕایانگەیاندووه كه كارفەرما به هۆی نەبوونی سەرچاوه ماڵییەكان له پەرداخت كردنی حەقدەسته دواخراوەكان خۆدەبویرێت. هەر وەها دەشڵێن، تا گەیشتن به خواستەكانیان دەست له كۆبوونەوه هەل ناگرن.

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ شارۆمەندی له‌ شاری مه‌ریوان:

 ڕۆژی دووشهممه ١٨ی سەرماوەز، فهرماندهی ئینتزامی ئوستانی سنە ڕایگەیاند كه ٨ كەس له پێوەند لەگەڵ ڕووداوەكانی ئەم دواییانه له شاری مەریوان دەستبەسەر كراون. جێگەی ئاماژەیه، له ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەزەڵوەرەوە تا ئێستا، شارۆمەندانی زیاتر لە ١٤٠ شاری ئێران له ناڕەزایەتیی به بارودۆخی نالەباری ئابووری و سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی هاتنە سەر شەقام و لانیکەم ٢٠٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و هەندێک لە سەرچاوەکان لەوانە "برایان هوگ" بەرپرسی کاروباری تایبەت بە ئێران لە ئەمریکا باسی لەوە کرد هەندێک سەرچاوەی ئاگاداری کردوینەتەوە کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس گیانی لەدست داوە و بە هەزاران کەسیش بریندار و دەستگیر کراون کە لە ژێر خراوترین بارودۆخدان بەڵام کۆماری ئیسلامی هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە گیراوان قووربانیانی خۆپیشاندانەکان بڵاوە ناکاتەوە.

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە دێولان دەسبەسەر کرا:
ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی سەرماوەز، چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "سابیر قادری" تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو ئەندامەی "کۆمەڵەی شەیدای سەوزی لەیلاخـ"ـەیان لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.



یەکێکی تر لە بریندارەکانی تەلاری مانگەشەوی شاری سەقز گیانی لەدەستدا:
ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی سەماوەزی ٩٨  یەکێکی تر لە بریندارەکانی تەلاری مانگەشەوی شاری سەقز بەناوی"ساڵح محەمەدی "خەڵکی بۆکان کەلەبەشی "ICU" لەبارو دۆخێکی خراپدابوو گیانی لەدەستدا و ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕوداوە گەیشە ۱٣کەس.

سەقز/ژنێکی لاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا:
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" بەناوی"ئارینا موسومی" لە ڕێگەی خواردنی حبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسە بە پێی وتەی سەرچاوەێک هۆکاری خۆکوژی ئارینا کێشەی بنەماڵەیی بووە.

خراوی ڕێگاوبان لە کوردستان ٥ کەسی کرد بە قوربانی:
ڕۆژی چوارشەممە، بە هۆی پێکدادانی ٣ ماشینی جۆری (بارهەڵگر- سەمەند- پژۆ ٤٠٥) لە ڕێگای نێوان "سەقز_دیواندەرە) شۆفیری هەردوو ماشینەی سوارییەکە گینیان لەدەست دا.
جێگای باسە کە شەوی چوارشەممە لە ڕیگای "سەڵماس_ورمێ" بە هۆی پێکدادانی ٢ ماشینی جۆری "پژۆ٢٠٦ و بارهەڵگرێک" ٣ کەس بوون بە قوربانی.

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مێترۆی ئەحواز:
ڕۆژی چوارشهممه ٢٠ی سهرماوهز، ژمارهیهك له كرێكارانی مێترۆی شاری ئەحواز له ناڕەزایەتی بە نەدانی بڕی ٢٠ مانگ له حەقدەستەكانیان به ڕێپێوان له چوارڕێیانی "نادری"یەوه بەرەو ماڵی پێش نوێژی ئەو شارە ڕێپێوانیان کرد.


ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سەرماوەز٩٨:

٤ چالاکی ژنان سەرجەم ١٧٦ مانگ زیندانیان بەسەردا داسەپا:
۴ چالاکی بواری مافی ژنان بە ناوەکانی مریەم محەمەدی، ئەسرین دەرکالە، ناهید شەقایەقی و ئەکرەم نەسیریان بە تۆمەتی پڕوپاگاندە دژی نیزام و بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی و بێ حجابی  هەر یەک ۳ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەریاندا ساسەپاوە.


ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی سەرماوەز٩٨:

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری "بانە":
ڕۆژی  سێشەمە ۱۹ی سەرماوەزی ٩٨ لە سنووری "زەلە"ی شاری "بانە" کۆڵبەرێکی لاو بەناوی "یادگار ئیسماعیلی" خەڵکی ئاوایی "زەلە" بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕیژیم بەسەختی لاقی بریندار دەبێت.جێگەی باسە ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەن دومنداڵەو بەمەبەستی چارە سەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

لاوێکی کورد بە تەقینەوەی مین لە سنووری شووشمێ بریندار بوو:
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "عوسمان ڕۆستەمزادە" کوڕی "مەحموود" خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوو.


٣ شارۆمەندی کورد لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان بە بارمتەی قورس ئازاد کران:
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، دوو شارومەندی کورد بە ناوەکانی ''نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن نژاد'' کە لە  ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەستگیر کرابوون، هەر کامیان بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران.
ئەو دوو شاروومەندە کوردە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی سەقز، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی '' مستەفا خەیری و یاسین خەیری'' لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوون.
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو دوو شارۆمەندە کوردەی ١٤٠ ملیۆن تمەن جەریمە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، شاروومەندێکی دیکە بە ناوی '' ساعد بەنەفشی'' خەڵکی شاری سنە، کە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی سنە،لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو، بە بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی بیجاڕ -دیواندەرە ۲کەسی کردە قوربانی:
شەوی سێ شەمە  ۱۹سەرماوەز لە جادەی نێوان بیجاڕ-دیواندەرە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری  پژو پارس و پاسێک هاتە ئاروە کە بەهۆی ئەم ڕوداوەوە  دەسبەجێ هەردوو سەرنشینی پژو پارسەکە گیانیان لەدەستداوە.

تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە:
ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی سەرماوەز تەرمی لاوێک بەناوی "خالید ڕەشیدی" لە ناوچەی یوسف خانێ لە دەورو بەری شاری جوانڕۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە کە دەگوترێ  ناوبراو لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستداوە.


ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز٩٨:

یەکێکی تر لە بریندارەکانی تەلاری مانگەشەوی شاری سەقز گیانی لەدەستدا:
ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی سەماوەزی ٩٨  یەکێکی تر لە بریندارەکانی تەلاری مانگەشەوی شاری سەقز بەناوی"ساڵح محەمەدی "خەڵکی بۆکان کەلەبەشی "ICU" لەبارو دۆخێکی خراپدابوو گیانی لەدەستدا و ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕوداوە گەیشە ۱٣کەس.

سەقز/ژنێکی لاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا:
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" بەناوی"ئارینا موسومی" لە ڕێگەی خواردنی حبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسە بە پێی وتەی سەرچاوەێک هۆکاری خۆکوژی ئارینا کێشەی بنەماڵەیی بووە.

خراوی ڕێگاوبان لە کوردستان ٥ کەسی کرد بە قوربانی:
ڕۆژی چوارشەممە، بە هۆی پێکدادانی ٣ ماشینی جۆری (بارهەڵگر- سەمەند- پژۆ ٤٠٥) لە ڕێگای نێوان "سەقز_دیواندەرە) شۆفیری هەردوو ماشینەی سوارییەکە گینیان لەدەست دا.
جێگای باسە کە شەوی چوارشەممە لە ڕیگای "سەڵماس_ورمێ" بە هۆی پێکدادانی ٢ ماشینی جۆری "پژۆ٢٠٦ و بارهەڵگرێک" ٣ کەس بوون بە قوربانی.

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مێترۆی ئەحواز:
ڕۆژی چوارشهممه ٢٠ی سهرماوهز، ژمارهیهك له كرێكارانی مێترۆی شاری ئەحواز له ناڕەزایەتی بە نەدانی بڕی ٢٠ مانگ له حەقدەستەكانیان به ڕێپێوان له چوارڕێیانی "نادری"یەوه بەرەو ماڵی پێش نوێژی ئەو شارە ڕێپێوانیان کرد.


ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سەرماوەز٩٨:

٤ چالاکی ژنان سەرجەم ١٧٦ مانگ زیندانیان بەسەردا داسەپا:
۴ چالاکی بواری مافی ژنان بە ناوەکانی مریەم محەمەدی، ئەسرین دەرکالە، ناهید شەقایەقی و ئەکرەم نەسیریان بە تۆمەتی پڕوپاگاندە دژی نیزام و بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی و بێ حجابی  هەر یەک ۳ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەریاندا ساسەپاوە.


ئه‌م بابه‌ته 513 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:17:13/12/2019