سنە/ چالاکێکی کرێکاری کورد ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

سنە/ چالاکێکی کرێکاری کورد ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەلات "کامران ساختمانگەر" خەڵکی شاری "سنە" ڕۆژی یەکشەممە لە شوعبەی ١ی دادگای ئینقلابی شاری "سنە" بە تاوانی ئەندام بوون لە یەکێک لە حێزبەکانی ئوپزیسێۆنی ئێران٥  ساڵ و بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ١ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.
"کامران ساختمانگەر"  خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نزیک شاری "سەقز" دەستگیر کرابوو و دوای ٣مانگ  تێپەڕ بوون لە دەستگیر کردنی بە بارمتەی ٣٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:31:10/12/2019