خوێندکارانی زانستگای "عیلم و سەنعەت" کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد

خوێندکارانی زانستگای
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، کاتژمێر ۱۰ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ۱٨ی سەرماوەز خوێندکارانی زانستگای "عیلم و سەنعەت"ی تاران بە کۆبونەوە لە حەوشی ئەو زانستگایە لە ناڕەزایەتی بە باردۆخی ئێستای ئێران و سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت سەرکوتی وەحشیانە و بێ بەزەویانەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی جەماوەریان بەڕێوە برد.


خۆپیشاندانی ڕۆژی دووشەمە لە زانستگای "عیلم و سەنعەت" لە کاتێکدا بەڕێوەچوو  کە ڕۆژی ۱٦ی سەرماوەز بە هۆی کەشی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر ئەو زانستگایە نەیان توانیبوو خۆپیشاندان بەڕێوە بەرن.

هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات باسی لەوە کرد کە ئەو خوێندکارانەی کە لە ئیسڵاح تەڵەبەکان نزیکن هاوکاری هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم دەکەن بۆ پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و چالاکی بە گرتدانی چالاکانی خوێندکاری لەو زانستگایەدا.

ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:02:09/12/2019