"پەروین محەمەدی" جێگری بەرپرسی ئیتحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران زیندانی کرا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەلات، ڕۆژی شەممە ١٦ی سەماوەز "پەروین محەمەدی" جێگری بەرپرسی ئتحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندانی "کچویی" شاری "کەرەج" گوازرایەوە.

"پەروین محەمەدی" ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی لەگەڵ "جەعفەر عەزیم زادە" بەرپرسی ئتحادیەی ئازادی کرێکاران بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی گشتی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ملی دەستگیر کران. جەعفەر عەزیم زادە حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا و بۆ تێپەر کردنی ئەو حوکمە ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرا و پەروین مەحەمەدی دوای تێپەڕ کردنی ٣٣ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی لە زیندانی "قەرچەک" و زیندانی "ئەوین" بە بارمتەی ١٥٠ میلێۆن تمەنی بە شیوەی کاتی ئازاد کرا کە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەر ئەو کەسەی کە بارمتەی بۆ دانابوو ئاگادار کراویەوە کە ١٠ ڕۆژ مۆهڵەتی هەیە بۆ ناساندی خۆی بە زیندان.
رژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا کە بە تەواوەتی مەشرووعیەتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی خۆی لەدەست داوە بۆ پێشگرتن بە ڕووخانی خۆی زیاتر لە هەمووکات کەوتەوەتە هەڕەشە و گوڕەشە لە دەنگە ناڕازییەکان و هەروەها هیزە ئەمنیتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شەپۆلێکی نوێی دەستگیر کردن و بانگهێشتی چالاکانی، سیاسی، کرێکاری، خوێندکاری، ژتنگە پارێز و ... بە مەبەستی ڕێگرتن لە بەڕێوەچوونی ناڕاەزایەتیی و چالاکی ئەم چالاکانە دەست پێکردوە.


ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:27:09/12/2019