سادقی؛ شەپۆلێکی بەرینی دیکەی گرانی لە ڕێگادایە

سادقی؛ شەپۆلێکی بەرینی دیکەی گرانی لە ڕێگادایە

"مەحموود سادقی" نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، ڕۆژی شەممە ١٦ی سەماوەزی٩٨ لە زانکۆی "تەربیەت مودەرێس"ی تاران باسی لەوە کرد کە بەم زوانە بڕیار وایە نرخی وزە و سوتەمەنی و لەوانە گاز، گازۆئیل، ڕۆن، برق و...بەرز بونەوە بە خۆیەوە ببینێت.

سەبارەت بە کاتی ئەم گرانییە "سادقی" باسی لەوەکرد، بڕیار وایە کە ئەم شەپۆلە نوێیەی گرانی دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ و لە نزیک جێژنی نەورۆز دا دەستی پێ بکات.

پێش دەستپێکردنی قسەکانی "سادقی" خوێندکارانی زانستگای "تەربیەت مودەرێس" خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان لە بەرابەر بارودۆخی نالەباری ئابووری و سەرکوت و دەمکوتی خۆپیشاندەران و خەڵکی ئێران و لە لایەن هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم و لە ڕاستای هاندان و یەکرگرتنی هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای ئێران بە تایبەت نەتەوە جیاوزاەکان، کرێکاران و خوێندکارن بەڕێوەچوو و هەر وەها بە هان دانی خەڵکی وڵاتانی دیکەی وەک عێراق، لوبنان وفلستین بۆ پەرە پێدانی ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو وڵاتە پرۆژە شەڕەنگێزییەکانی ئێران لە نێو وڵاتەکەیان چیتر بێدەنگ نەبن و درێژە بە ناڕەزایەتیییەکانیان بدەن
سیستمی ئابووری گەندەڵ پەروەر و ڕانتی لە ئێران لە لایەکەوە و سیاسەتەهەڵەکانی ڕژیم لە لایەکی دیکەوە بوە بە هۆی گرانی، بێکاری و بارودۆخی نالەباری ئابووری لە ئێران و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە پێناو پەرە پێدانی گروپە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە و تەخشان و پەخشان کردنی سەروەت و سامانی ئێران وای کردوە ئێران تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بێت و خەڵکی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان بەرەو وێرانی بڕوات.
هەندێک لە چاودێرانی ئابووری لەو بڕوایە دان کە قەیرانە یەک لە دوای یەکە ئابوورییەکانی ئێران، زیاتر لە ٩٠ی هۆکاری سیاسەتە هەڵە و چەوت و شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامین کە ئابووری ئێرانی تووشی شەلەلی درێژ ماوە کردووە و بە بێ گۆڕینی سیستمی سیاسی، گۆڕانکاری لە ئابووری ئێران بەدی ناکرێت.



ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:07:09/12/2019