دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە بانە

دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە بانە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لاوێکی کورد بە ناوی "هیوا شەعبانی" خەڵکی "بانە" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە دەستبەسەر کراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوزاراوەتەوە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نیە.
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار هەتا ئێستا بە دوادا چوونی بنەماڵەکەی " شەعبانی " بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە، 
تا کاتی داڕژانی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو لاوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:03:09/12/2019