لە ماوەی کەمتر لە ٢ مانگی ڕابردوو ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆلانزا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە

لە ماوەی کەمتر لە ٢ مانگی ڕابردوو ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆلانزا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە

عەلی ڕەزا ڕەئیسی جێگری وەزیری بێهداشت لە ئێران ڕایگەیاند؛ بە هۆی نەخۆشی ئانفۆڵانزا ٢٥ کەس حەتووی ڕابردوو لە ئێران  گیانیان لەدەست داوە و لە سەرەتای مانگی خەزەلوەرەوە تا ١٦ی سەرماوەز سەرجەم ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆڵانزا گیانیان لەدەست داوە.

کارناسانی پزیشکی لە ئێران باس لەوە دەکەن نەبوونی خزمەت گوزاری پێویست و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکومەتی بۆ دابین کردنی ئەم پێداویستیانە هۆکاری سەرەکی گیان لەدەست دانی تووشبوانی نەخۆشینی ئانفۆڵانزان.
لەم پەیوەندەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "ئارام ڕوزگەرد" شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی "سەقز" دانیشتووی تاران کە مەبەستی چارەسەری نەخۆشینی ئانفۆڵانزا لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی دا بەستەری بوو، بە هۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی پێداویستی گیانی لەدەستداوە و بەرپرسانی دەوڵەتی هەڕەشەیان لە بنەمالەی ناوبراو کردوە کە مافی ئەوەیان نیە سەبارەت بەم بابەتە هیچ کەسێک ئاگادار بکەنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:07:08/12/2019