دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٢ ساڵ لە بومەلەرزەکەی کرماشان هێشتا خزمەت گوزاری بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە نەگەیشتوە

دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٢ ساڵ لە بومەلەرزەکەی کرماشان هێشتا خزمەت گوزاری بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە نەگەیشتوە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٢ بەسەر ٢ کارەساتی دڵ تەزێنی هاتنی بومەلەرزەکەی کرماشان و ساڵێک بەسەر سێڵاوی ساڵی ڕابردوو لەو ناوچەیە دەوڵەت هیچ جۆرە خزمەت گوزارییەکیان بە خەڵکی ئەو ناوچەیە نەداوە.

یەکێک لە زیان بەرکەوتوانی ئەم ڕووداوە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ دوای ئەوەی کە ٢ ساڵ لە هاتنی کارەساتی بومەلەرزەکەی ناوچەی کرماشان تێ دەپەڕێت، سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی حکومەتی بۆ قەربو کردنەوەی زیانەکنی ئەم کارەساتانە بۆ ئێمە، بەڵام نە تنیا قەربووی زیان و خزمەت گوزارییەکیان بە ناوچەکانی ئێمە نەگەیشتوون بەڵکوو ئێستا زۆر زیاتر لە ئەوکات تووشی کێشە هاتووین.
لە درێژەی وتەکانی بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند کە،زۆرێک لە زیانبەرکەتوان بە هۆی کاریگەری زیانەکانی ئەم ٢ کارەساتە دڵ تەزێنە بە هۆی نەبوونی خزمەت گوزاری پزیشکی و بێداشتی تووشی نەخۆشینی جۆراوجۆر هاتوون و هەندێکیان تووشی نەخۆشینی دەروونی بوون و بەداخەوە پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:27:08/12/2019