دۆناڵد تڕامپ: گەورەترین قوربانیانی ڕژیم خەڵکی ئێرانن

دۆناڵد تڕامپ: گەورەترین قوربانیانی ڕژیم خەڵکی ئێرانن
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بە ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی پێشووی خەڵکی ئێران دا وتی کە گەورە ترین قوربانیانی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ئێرانن.
شەوی شەممە١٦ی سەرماوەز، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ساڵانەی نیشتمانی شۆڕای ئیسرائیلی-ئەمریکایی  دا وتارێکی پێشکەش کرد کە لە بەشێک لە وتەکانی خۆیدا ئاماژە بە ئێران دەکات و دەڵێت: "دەوڵەتی من لەگەڵ گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزم، کۆماری دیکتاتۆری توندووتیژ لە ئێراندا دژایەتی دەکات. هاوڕێیانی ئیسڕائیلی من دەڵێن گرینگتر لە "گواستنەوەی باڵوێزخانە بۆ ئۆرشەلیم" و ڕاگەیاندنی دەسەڵاتداری ئیسڕائیل بەسەر بەرزاییەکانی جەولان"، چوونە دەرەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی یەک لایەنە قەیراناوی لەگەڵ ئیران بوو کە لە کاتی باراک ئۆباما بە ڕێکەوتن گەیشتبوون و هەروەها زیادی کرد: "ئێران وڵاتێکی جیاوازە، ئێران لە ئێستادا پڕ لە هەستان و شۆڕشە. ئێمە گەمارۆگەلێکی بەهێزمان بە دژی کۆماری ئیسلامی خستووتە گەڕ، گەشەی ئابووریان ٢٥ لەسەد دابەزیوە، قەت ناتوانین ئیزن بدەین کە کۆماری ئیسلامی چەکی ناوەکی هەبێت."
هەروەها لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی دا وتی: "گەورەترین قوربانیانی ئێران، خەڵکی ئێرانن کە ڕژیم داهات و سامانی ئەو وڵاتە بۆ کەسانی تر خەرج دەکەن.
لە حەوتووی ڕابروودا خەڵک دیسان خۆپیشاندانیان کرد. ئەوان هەوڵیان داوە چارەنووسی وڵاتی خۆیان بەدەست بگرن بەڵام لە وڵامی دیکتاتۆری ڕژیم سەدان و هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران کوژران و هەزاران کەس بەندکران، ڕژیم ئینتەڕنێتی پچڕاند. ئەمریکا هەموو کاتێک لە پاڵ خەڵکی ئێران بۆ تێکۆشانی ڕاستیان بۆ دەستبەسەر کردنی ئازادی دەمێنێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:57:08/12/2019