سنە/پیاوێکی تەمەن ٦٦ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سنە/پیاوێکی تەمەن ٦٦ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیاوێکی خەڵکی "شوێشە" سەر بە شاری سنە بەناوی "محەمەد ئەمیری "بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی بە خواردنی سەم کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو بوە بە هۆی ئەوەی کە شارۆمەندان لە بارودۆخی نالەباری ئابووریدا ژیان بەسەر بەرن، کێشە کۆمەڵایەتییەکان پەرە بسێن و هەر وەها ئومێد بە ژیان لە ناو شارۆمەندان دا کەم بێتەوەو لە لایەکی دیکەوە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێکی لە بواری پەروەردە و بارهێنان بۆ بنە بڕ کردنی خۆکوژی لە نێو خەڵکدا نەداوە و هەر بۆیە ئەم بارودۆخە نالەبارە کارەساتی دڵتەزێنی خۆکوژی و مەیلی پەنا بردن بۆ  دیاردەی خۆکوژی لە نێو خەڵک دا پەرە پێ دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:45:07/12/2019