سنە/ دەستگیر کردنی چالاکێکی دیکەی کرێکاری

سنە/ دەستگیر کردنی چالاکێکی دیکەی کرێکاری
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٩٨، لە درێژەی شەپۆلی بانگهێشتی چالاکانی سیاسی، کرێکاری، ژینگە، کلتووری و... "جەلیل محەمەدی" ئەندامی "کومیتەی  شۆرای هاو ئاهەنگی هاوکاری بۆ درووست کردنی تەشکولە کرێکارییەکان" لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی "سەفەری" شاری "سنە" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستگیر کردنی ناوبراو لە بەردەست دانیە. "جەلیل محەمەدی" پێشتر چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیتییەکانەوە دەستگیر کرابوو و لە ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩١ هاوکات لەگەل کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری دەستگیر کرابوو و ١ ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا داسەپابوو.

ئه‌م بابه‌ته 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:50:04/12/2019