پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو

 پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو
ڕۆژی هەینی ١ی سەرماوەز٩٨:
گیان له‌ده‌ستدانی کرێکارێکی خه‌ڵكی کامیاران بەهۆی ڕوودای کار:

کرێکارێک خەڵکی شاری کامیاران، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە شاری "هەولێر"ی کوردستانی باشوور، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە٢ی سەرماوەز٩٨:
 لە ناوچە سنوورییەکان شنۆ و پیرانشار دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست دا .
شەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ٩٨ کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سمکۆ قادری نیا” لە سنووری کێلەشینی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆ و کوژراوە. هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ناسر مورادپوور”، کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی کوزەڕەش سەر بە سەڵماس، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و دوای برینداری بە هۆی ئەشکەنجە و خوێن رێژی لە ڕادەبەدەر و هەر وەها پێڕانەگەیشتین گیانی لەدەست دا.



ڕۆژی یەک شەممە٣ی سەرماوەز٩٨:
مەریوان/ گیراوەکانی ئەم چەن ڕۆژە بە جلی ژێرەوە لە بەر سەرما ئەشکەنجە دراون کەسێک بە ناوی "ئاروین ڕانین" لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
خۆکوژی سێ ژن لە شارەکانی کوردستان:
٣ژن لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز و مهاباد بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران:
له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٥ كرێكار له‌شاره‌كانی ته‌نگستان، هه‌مه‌دان، ورمێ و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئمنیه‌تی کار تووشی ڕووداو هاتن.



ڕۆژی دووشەممە٤ی سەرماوەز٩٨:
دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی لاوان لە شارەکانی کوردستان
سەرلە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٨ی ئێوارە، هێزەکانی رژیم هێرشیان کردە سەر قاوەخانەی "تەپەی موسک"ی شاری "مەریوان" و چەندین کەس لە لاوانی مریوانیان دەستگیر کرد.
دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان هێزە نیزامییەکانی ڕژیم دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی بەکۆمەڵی خەڵک لە شارەکانی ئێران و کوردستان.

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ كرێكار له‌ ته‌ورێز:
 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ كاتی دروست كردنی بینایەک بە هۆی داڕامانی بینایەک له‌ شه‌قامێكی شاری ته‌ورێز، ٥ كرێكار له‌ ژێر ئاواره‌كانه‌وه‌ گیریان خوارد و لە ئەنجام دا ٣ کەسیان گیانیان لەدەست داو ٢ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.

ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ درانی دەستبەسەرکراوەکان لە کوردستان:
دەستبەسەرکراوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی کوردستان، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئازار و ئەشکەنجە دراون.

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییان له‌ شاری بۆکان:
بەهۆی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری بۆکان لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە شارۆمەندانی  ئەمشارە كه‌ ته‌مه‌نییان له‌ نێوان ١٨ تا ٢٣ ساڵه‌، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستبەسەر كراون.



ڕۆژی سێ شەممە ٥ی سەرماوەز:
شوناسی یەکێکی دیکە لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان: شارۆمەندێکی کوردی ناڕازی بە ناوی "ناسر ڕەزایی" لە ناڕەزایەتییەکانی حەوتووی ڕابردوو لە "کەرەج"  بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ هه‌ورامان:
ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دزڵیی مەریوان بە ناوی "هاشم ئەحمەدی"، بەهۆی جڵتەی دڵەوە لە هەورامان، گیانی لەدەست دا.
شایانی باسه‌، ناوبراو بەهۆی گوشاری قورسیی بارەکەیەوە لە کاتی کۆڵبەریدا، تووشی جڵتەی دڵ بووە.

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارۆمەند له‌ شاری مه‌ریوان :
سێ شارۆمەندی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سێ کەسی دانیشتووی گوندی "نێ"ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانی "فه‌ردین به‌دخه‌ش" ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن، "سینا جاست" ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن و "هادی ڕاستی" ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن، به‌هۆكاری نادیار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.

برینداربوونی كۆڵبه‌رێک به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم:
ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری سەردەشت کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن ساڵحپوور" بەسەختی برینداربوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی سەردەشت کراوە. 


چوارشەممە ٦ی سەرماوەز٩٨:
گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات:
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا تەرمی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی "گۆزە ڕەش"ی شاری "پیرانشار" بە ناوی "ناسر موراد پوور" لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە دۆزراوتەوە.

لاوێکی خەڵکی شاری سنە دوای ٨ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە چارەنووسی نادیارە:
"ساعد بەنەفشی" کوڕی "خالد" ئەمڕۆ ماوەی ٨ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی شاری سنە دەستگیر کراوە و سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی بۆ ناوەندە ئەمنییەتیەکان ، شۆێنی ڕاگرتن و چارە نووسی نادیارە.
پێنج شەممە ٧ی سەماوەز٩٨:
نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی دوو شارۆمەندی له شاره‌كانیی بۆكان و سه‌قز:
 چارەنووسی دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانیی بۆكان و سه‌قز پاش دەستبەسەرکردنی بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە  ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، ناڕوونە.

مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ ڕێی سه‌قز ــــ بۆكان:
كرێكارانی گه‌وره‌ ڕێی سه‌قز ــــ بۆكان، بەهۆی دواکەوتنی بڕی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.





ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:48:30/11/2019