پەروین محەمەدی بۆ تێپەر کردنی حوکمەکەی بانگهیشتی ناوەندە دەوڵەتییەکان کرا

پەروین محەمەدی بۆ تێپەر کردنی حوکمەکەی بانگهیشتی ناوەندە دەوڵەتییەکان کرا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ چالاکی کرێکاری "پەروین محەمەدی" ڕۆژی ٥ی سەرماوەز لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە  ئاگادار کراوەتەوە تا ١٠ ڕۆژی دیەکە (١٣ی خەزەڵوەر)  بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندان بناسێنێت.
٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی " پەروین مەحەمەدی"  و "جەعفەر عەزیم زادە" بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی گشتی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ملی دەستگیر کران.
جەعفەر عەزیم زادە حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا و بۆ تێپەر کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی "ئەوین" کرا و پەروین محەمەدی دوای تێپەڕ کردنی ٣٣ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی لە زیندانی "قەرچەک" و زیندانی "ئەوین" بە بارمتەی ١٥٠ میلێۆن تمەنی بە شیوەی کاتی ئازاد کرا. ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەر لە ڕێگتای ناوەندی حکوومەتییەکان  ئەو کەسەی کە بارمتەی بۆ "پەروین" دانابوو ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێت تا ١٠ ڕۆژی دیکە "پەروین محەمەدی" تەحوێڵی زیندان بدات.
جێگای باسە کە پەروین مەحەمەدی لە ڕۆژی جیهانی ٦ ڕۆژ پێش ڕۆژی جیهانی کرێکار لەگەڵ ٦ چالاکی کرێکاری دیکە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر کرابوون.

ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:52:30/11/2019