٧ سێناتۆری ئەمریکایی داوای گەمارۆخستنە سەر بەرپرسانی پچڕانی ئینتەڕنێت لە ئێران دەکەن

٧ سێناتۆری ئەمریکایی داوای گەمارۆخستنە سەر بەرپرسانی پچڕانی ئینتەڕنێت لە ئێران دەکەن
٧ سێناتۆری کۆماریخوازی مەجلیسی سەنای ئەمریکا داوایان لە دۆناڵد تڕامپ کردووە کە ئەو بەرپرسانەی کە دەستیان لە پچڕانی ئینتەڕنێت لە ئێراندا هەبووە، دەبێت بچنە لیستی گەمارۆکانەوە و هەروەها داوایان لە دەوڵەتی ئەمریکا کردووە هەنگاوی پێویست بۆ بەردەست بوونی دووبارەی خەڵکی ئێران بۆ ئینتەڕنێت وەدی بێنن.
لەم داواکاریەدا کە ڕۆژی دوشەممە ٤ی سەرماوەز بڵاوبووەتەوە، ئەم ٧ نوێنەرە لەگەڵ ئەوەی کە پشتیوانی تەواویان لە هەڵوێستی کۆشکی سپی لە مەحکووم کردنی بەکارهێنانی توندووتیژی و پچڕانی ئینتەڕنێت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کردووە و داوایان لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە لە هەموو کەرەستەیێکی بەردەست بۆدووپات کردنەوە و بەهێز کردنی ئەم مەحکوومییەتە کەڵک وەرگرن.
تێدکروز و جان کورنین نوێنەرانی هەرێمی تێگزاس، تام کاتێن نوێنەری هەرێمی ئارکانزاس، مارشا بڵەکبێرن نوێنەری هەرێمی تێنسی، پێت تۆمی نوێنەری هەرێمی پێنسیلوانیا، جان باروسو نوێنەری هەرێمی وایومینگ و مارکو روبیو نوێنەری هەرێمی فلۆریدا ئەو حەوت سێناتۆرەن کە ئەم نامەیان واژۆ کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:54:26/11/2019