ڕۆیتێرز؛ زانیاری پشتی پەردەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر سعوودیا خستەڕوو، خامنەیی فرمانەکەی دەرکردووە

ڕۆیتێرز؛ زانیاری پشتی پەردەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر سعوودیا خستەڕوو، خامنەیی فرمانەکەی دەرکردووە
هەواڵنێری بەناوبانگی رۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا زانیاری پشتی پەردەی پلانی هێرشی ئێران بۆ سەر سعوودیا ئاشکرا دەکات.
ڕۆیتێرز دەڵێت؛ چوارمانگ بەر لە هێرش بەربڵاوە موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی کە کاریگەری گەورەی لە سەر داهاتی نەوتی ئەو وڵاتە دانا،  فەرماندە باڵا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکی تەواو داخراو و پارێزراو بڕیارییان لە سەر درا. 
ئەو کەسانەی کە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون بریتی بوون لە؛ فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران، بەشێکی تایبەتی لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە بواری چالاکییان بەرنامە موشەکی و عەمەلیاتە نهێنییەکان بووە.
تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکان لەم کۆبوونەوەیە کە مانگی مەی بەڕێوە چوو، سزای ئەمریکا بە هۆی دەرچوونی لە ڕێکەوتننامەی بەرجام و خستنەوە گەڕی گەمارۆکان دژی ڕژیمی تاران بووە کە بە توندی زیانی بەر کۆماری ئیسلامی گەیاندبوو، بوو.
بە وتەی چوار کەسی ئاگادار لە وردەکانی ئەم کۆبوونەوەیەک لە ژێر چاودێری سەردار حسێنی سەلامی فەرماندەی سپای پاسداران، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی لەم دانیشتنەدا وتوویەتی؛ کاتی ئەوە هاتووە کە شمشێرەکانمان دەر بێنین و تەمێیان بکەین.
فەرماندە باڵاکانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە باسیان لە هێرش بۆ سەر ئامانجە گرنگەکانی ئەمریکا و پایەگە سەربازییەکانی ئەمریکا بووە. 
بەڵام لە ئەنجامدا کۆبوونەوەلە گەیشتە ئەو باوەڕەی کە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەمریکا دەتوانێت کاردانەوەی توندی ئەمریکای بەدواوە بێت، بۆیە لێی پاشگەز بوونەتەوە. لە جیات ئەوە بڕیاریان دا کە هێرش بکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکان عەرەبستانی سعوودی کە هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکایە. ئەم پیلانە لە لایەن فەرماندە باڵا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو دانیشتنەی چوار مانگ بەر لە هێرشە پەسند کرا و لە چوار کۆبوونەوەی داهاتووی ئەو فەرماندانە تاوتوێ کرا.
ئەم ڕاپۆرتە بە پێی وتەی سێ بەرپرسی ئاگادار لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرچاوەی چوارەم کە لە ناوەندەکانی بڕیاری کۆماری ئیسلامی نزیکن، ئامادە کراوە و بۆ یەکەم جار ڕۆڵی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە پیلان داڕشتن بۆ هێرشەکانی ڕۆژی ١٤ی سێپتامبر بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیا بە وردەکارییەوە لەقاو دەدات.
ئەم سەرچاوەیە بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندوو خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئەم هێرشەی پەسند کردووە، بەڵام باسی لەوە کردووە کە نابێت هێرش بکرێتە سەر پێگەکانی ئەمریکا.

ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:26/11/2019