مەریوان/ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی لاوان دەستی پێکردوە

مەریوان/ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی لاوان دەستی پێکردوە
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری مەریوان ڕایگەیاند؛ سەرلە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٨ی ئێوارە، هێزەکانی رژیم هێرشیان کردە سەر قاوەخانەی "تەپەی موسک"ی شاری "مەریوان" و چەندین کەس لە لاوانی مریوانیان دەستگیر کرد. 

دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی شارەکانی ئێران، لە هەندێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات  لەوانە؛ "ئیلام_کرماشان_جوانڕۆ_ سەرپێڵ زەهاو_سنە_سەقز_بۆکان و مەریوان" لە ناڕەزایەتی بە گرانی، بارودۆخی نالەباری ژیان و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم، خەڵکی ناڕازای لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندانی بەرینی جەماوەریان بەڕێوەبرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ماوەی ٣ ڕۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکا کە ٢٤ی خەزەڵوەر دەستی پێکرد لانیکەم ٣٥١ کەس گیانیان لەدەست داوە بە هەزاران کەس بریندار بوون.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئێستاش جەوی ئەمنییەتی بەسەر شارەکان دا زاڵە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شەپۆلی دەستگیری لاوانی کوردستان بەدەست هێزەکانی ڕژیمەوە دەستی پێکردوە.

ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:34:26/11/2019