بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "مەلا عەبدولڕەحمان ئیسماعیلی" باوکی ۳ هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە شەهیدان بەدیع، حیکمەت و ڕەحمەت ئیسماعیلی لە شاری سنە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەبدولڕەحمان ئیسماعیلی خەڵکی گوندی کۆمەڵە باوەرێزی شاری سنەیە، باوەرێز گوندێکی کۆمەڵە خۆشەویست و کۆمەڵە پەروەرە کە ۲۰ شەهیدی لە ڕێگای ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە فیدا کردوه، ۳ کەسیان کوڕێ مەلا عەبدولڕەحمان ئیسماعیلی بوون.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مەلا عەبدولڕەحمان ئیسماعیلی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین، هەر وەها ڕێز دەگرین لە یاد و ناوی هاوڕێیان کاک حیکمەت، کاک ڕەحمەت و کاک بەدیعی ئیسماعیلی و بەڵێن دەدەین تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانیان لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بین.
ئهم بابهته 102
جار خوێنراوهتهوه