پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی سۆمابرادۆست ماڵئاوایی لە ژیان کرد

پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی سۆمابرادۆست ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە پێێ هەواڵێک کە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە؛ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوی، کاک سەبری موشتاق پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە گوندی مافران سەر بەناوچەی سۆمابرادۆستی شاری  ورمێ بە هۆی نەخۆشی درێژخایەن لە تەمەنی ٦۰ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک سەبری هەر لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و هاتە ناو ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە. هاوڕێ سەبری لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەری شاری ورمێ بوو کە به هۆی نەخوشی درێژخایەن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک "سەبری موشتاق" دەکەین خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین ناو یادی بەرز و بەڕێز بێت.

ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:26/11/2019