خۆکوژی سێ ژن لە شارەکانی کوردستان

خۆکوژی سێ ژن لە شارەکانی کوردستان
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ژن لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز و مهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی یەک شەممە ٣ی سەرماوەز ژنێکی لاو بە ناوی ''زارا بی سوخەن'' خەڵکی شاری مهاباد خێزاندار و دایکی ٣ منداڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە هەمان ڕۆژدا، ژنێکی خەڵکی دیواندەرە تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی ''حومەیرا ئەڵماسی'' لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە، ناوبراو ١٠ ڕۆژ پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبووە.
هەروەها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ''سومەیە ڕەسوڵزادە'' لە گەڕەکی نەشمیلانی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێران خاوەنی زۆرترین خۆکوژی ژنان لە جیهاندایە و نەتەنیا هیچ هەوڵێک بۆ بەرگری کردن لە خۆ کوژی ژنان نادەن بەڵکوو سیاسەتەکان و یاساکانی زۆرترین خسارەت لە ژنان دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:41:25/11/2019