بەرێوە چوونی سیمنیاری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی "گرینگی ڕێکخستنی لاوان"

بەرێوە چوونی سیمنیاری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، سێمینارێک لە لەلایەن ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەلات لە ژێر ناوی " گرینگی ڕێکخستن" لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
سێمینارەکە لە دوو پەنێل دا بەڕێوەچوو لە کە پانێلی یەکەم بە ناوی کورتەیەک لەسەر مێژوو، ئامانج و چالاکییەکانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لەلایەن سرووش ئووەیسی، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو و پانێلی دووهەم لە لایەن هاوڕێ کاکۆ عەلی یار، ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە گرینگی  "ڕێکخستنی لاوان" پێشکەش بە بەشداربوانی سیمینارەکە کرا.
شایانی باسە کە لەو سیمینارەدا، چەندین تەوەر و بابەتی گرینگ سەبارەت بە لاوان، باروودۆخی ناوچەکە، پێویستەکانی ئەمڕۆی لاوان، کاردانەوەو گرینگی ڕێکخستن بۆ لاوان باسی لێکرا و لە کۆتایی دا بە وڵامی پرسیاری هاوڕێیانی ئەندام، سێمینارەکە کۆتایی پێهات.

ئه‌م بابه‌ته 173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:19:21/11/2019