٦ ڕۆژە هێڵی ئینتێرنێت لە ئێران پچڕاوە

٦ ڕۆژە هێڵی ئینتێرنێت لە ئێران پچڕاوە

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شارە جیاجیاکانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژە هێڵی ئینتێرنێت لە ئێران پچراوە.
سەرەڕای ئەوەی کە هەندیک لە سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردوەتەوە کە لە هەندێک  شارەکانی مەشهەد، قوم، ئەراک و هورمزگان خەڵک توانایی دەست پێ ڕاگەیشتن بە ئینتێرنێتیان پەیدا کردوە بەڵام سەرچاوەکانی  ئەوال لە نێوخۆی ئێران ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردەتەوە.

هۆکاری سەرەکی بچڕاندنی هێڵی ئینێرنێت لە ئێران بۆ ڕێگری لە ڕێکخستن و بەڕێ کردنی زانیارییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی ئێران کە لە ناڕەزەزایەتیی بە گرانی و بارودۆخی نالەباری ژیان و سیاسەتی هەڵەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵووەر دەستی پێکرد و بە توندی زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:22:21/11/2019