گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە شاری هەولێر

گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵات لە شاری هەولێر

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٩٨، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری "کامیاران" بە ناوی "هادی سەبووری" کوری "مەحمود" بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار لە بەرزایی بینایەک دەکەوەێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدات.
سیاسەتی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرمایە گوزاری نەکردن و زاڵ بوونی دیدی ئەمنیەتی بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان، بەربەستە سیاسی، ئابووری وکۆمەڵایەتییەکان دۆخێکی وای هێناوەتە ئاراوە کە خەڵکی کوردستان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان خۆیان، ناچارن زێت و نیشتمانی خۆیان جێ بێڵن و بە مەبەستی کرێکارای پەرەوازەی شوێنی تر بن کە وەک دیاردەیەکی کۆن لە کوردستان بە "کرێکارانی کۆچبەر" ناسراوە.

 

 

 


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:54:21/11/2019