کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە داخرا

کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە داخرا

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٨، بەڕێوبەری کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە بە بڵاو کردنەوەی بەخشنامەیەک ڕاگەیاند؛ کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە داخراوە.


داخشتنی کارخانەی نەیشەکەری حەوت تپە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە ١٦ هەمین ڕۆژی مانگرتنیان لە ناڕەزایەتی بە نەدانی ماف و داخوازیەکانیان تێ دەپەڕی و هەمان ڕۆژ بە بێ دابین کردنی داواکاریە کرێکارانی مانگرتو، بەڕێوبەری کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە بڕیاری داخستنی ئەو کارخانەیە ڕاگەیاند.
کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە زیاتر لە ٤٠٠٠ کرێکار تێیدا کاری دەکردو هەر وەها یەکێک بوو لە گەورەترین کارخانەکانی ئێران.
نەبوونی سیاسەتی درووست بۆ گەشە پێدانی ئابووری و هەروەها سیاسەتی هەڵە و چەوتی ڕژیم و تەخشان و پەخشان کردنی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بوە بە هۆی بارودۆخی نالەباری ئابووری و هۆکاری سەرەکی داخستنی کارخانەکان لە ئێران.


ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:36:21/11/2019