کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی چوار حیزبی ئەندامی ناوەندی هاوکاری کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر

کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی چوار حیزبی ئەندامی ناوەندی هاوکاری کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر
رۆژی چوارشەممه رێکەوتی ۲۰ی مانگی نوامبری ۲۰۱۹ی زاینیی، نوێنەرایەتی هەر کام لە حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە هەولێر، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە. رووداوەکانی ئەم دوایانەی ئێران بە گشتی و کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتی لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکە بوو. نوێنەرانی هەر کام لە حیزبەکانی بەشدار را و بۆچوونی خۆیانیان لە هەمبەر دواپێشهاتەکان و ئەگەرەکانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان بە تایبەتی باس کرد. کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە داواکار و چاوەڕوانین لە پارچەکانی دیکەی کوردستان کە پشتیوان و پاڵپشتی ئەم جوڵە حەقخواز و مەدەنییە بکەن لە کوردستانی رۆژهەڵات. کۆبونەوەکە تائکیدی زیاتری لە سەڕ یەکگرتوویی و یەکڕیزی خەڵک و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لەم قۆناغە کردەوە.

ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:08:20/11/2019