دیداری هەیئەتی کانتۆنەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا و نوینەرایەتی پەیوەندیەکانی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی

دیداری هەیئەتی کانتۆنەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا و نوینەرایەتی پەیوەندیەکانی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی
ڕۆژی چوارشەممە 20 نوامبری 2019  هه‌یئه‌تێکی کانتۆنه‌کانی "ڕۆژاوا” بە سەرپەرەشتی كاك "مەسوود حەسۆ" سەردانی نوێنەرایەتی كۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتكیشانی كوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی كرد و لە لایەن هەیئەتێکی کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا.
هەیئەتی کۆمەڵە لەم دیدارەدا پێکهاتبوون لە هاوڕێیان، فەرزین کەرباسی و عەلی ڕەنجبەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و داود نیرومەند ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندیی.

لەم دیدارەدا وێرای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، پرسە گشتییەکانی بزوتنەوەی کورد لە رۆژئاوا  و هەروەها ئەگەر و ئەنجامی ملمڵانی هێزە نێودەولەتی و ناوچەیەکان لە داهاتوودا لە سەر یەکدەنگێ و هاوکاری حیزبە كوردییه‌كان بە گشتی و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران  گفتوگۆ کرا.بابەتێکی دیکەی ئەم  دیدارپرسی گشتی بزوتنەوەی کورد و ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە و بە تایبەت راپەرینی خەڵكی ئێران بە تایبەت خەڵكی كوردستان قسە و باسی لێكرا و هیوای سەركەوتنیان بۆی خواست. هەۆوەها  وێرای ڕێزگرتن لە خەبات و شکڵ و شێوازی ئەو خەباتە لە هەرکام لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، مەرجی به‌ره‌وپێشچوون و سەرکەوتن بۆ بزوتنەوەی گەڵی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بایەخ و گرنگیدانە بە یەکگرتووی جەماوەر و هاوکار و هاودەنگی حیزب و لایەنە سیاسییەکانە لەم  پارچەیەی کوردستان.

ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:01:20/11/2019