وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەهەندێکی دیکەی لە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە تیرۆریزم ئاشکرا کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەهەندێکی دیکەی لە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە تیرۆریزم ئاشکرا کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە: سەرۆک کۆمار و بانکی ناوەندی ئێران چەندین میلیارد دۆلاریان خەرجی سپای قودس و پەرەپێدانی تیرۆریزم کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوو توییت دا ڕەهەندێکی دیکەی لە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە تیرۆریزم ئاشکرا کرد.

لە تویتی یەکەم دا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر لە توییتێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو کرایەوە هاتووە کە: "بانکی ناوەندی ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، چەندین میلیارد دۆلار و چەندین میلیارد یۆرۆی خستووتە خزمەتی ڕێکخراوە ترۆریستیەکانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی." کە سپای پاسداران و هێزی قودسی سپای پاسداران هەردوو لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئەمریکادان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتیێکی دیکەدا ئاشکرای کرد: " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، ٤.٨میلیارد دۆلار لە پووڵی سندووقی گەشەی نیشتمانی ئێرانی خەرجی تیرۆریزم کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:35:20/11/2019