سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری "مەریوان" ڕایانگەیاند کە ٤ کەس لە خۆپیشاندەران بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەست داوە٦ کەسی دیکە بریندار بوون.
تەرمی ٢ کەس لە کوژراوەکان لە بیمارستانی "فەجر" و ١ کەسی دیکەش لە بیمارستانی "بوعەلی"شاری مەریوانە، ناونیشانی ٢ کەس لە کوژراوەکان "بێهرووز" و "شاهۆ"یە و ناویشانی باقی کوژراو بریندارەکان تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا نەبوەتەوە.
جێگای باسە لە شاری "سنە" یەكێک لە هێزەکانی ڕژیم لە نێوانی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا کوژراوە.
دوابەدوای گرانبوونی بێنزین لە زۆربەی شار و ناوچە جیا جیاکانی ئێران و کوردستان خۆپیشاندانی بەرینی دەستی پێکردوە تائیستاش بەردەوامە.
ئهم بابهته 940
جار خوێنراوهتهوه