سەقز/ داسەپاندنی حوکمی ٧ ساڵ و ٢ مانگ بەسەر دوو شارۆمەندی کورد

سەقز/ داسەپاندنی حوکمی ٧ ساڵ و ٢ مانگ بەسەر دوو شارۆمەندی کورد


سەرچاوەیەکی هەواڵ لە شاری سەقز ڕایگەیاند، شارۆمەنەدێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی "زانکۆ ڕەمەزان زادە" بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک حیزبە بەرهەڵستکارانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی میللی (ئاسایشی نەتەوەیی)، حوکمی ٧ ساڵ و ٢ مانگی بەسەرداسەپا.
زانکۆ ڕەمەزان زادە شەوی ٢٥ ڕیبەندان ٩٧ی هەتاوی لەگەل کەسێکی دیکە بە ناوی "یاسین کەنعانی" بە تۆمە تی هاوکاری حیزبێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی دەسبەسەر کران و "زانکۆ" دوای چوار مانگ  دەسەبەسەر بوون لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری "سنە"  و تەحەموڵی ئەشکەنجە بە بارمتەی ٢٥٠ میلێۆن تومەنی ئازد کراو و "یاسین کەنعانی" حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەر داسەپابوو.
بە پێی ئەو هەواڵە "زانکۆ ڕەمەزان زادە" ٨٦ مانگ حوکمی زیندان و "یاسین کەنعانی"ـیش ٢٤ (٢ ساڵ) مانگ. بە هۆی ئەوەی کە یاسین ماوەی ١٠ مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر و زیندانی کراوە، دەبێت ١٤ مانگی دیکە لە زیندان دا بمێنێتەوە. زانکۆ کە پێشووتر بە بارمتە ئازاد کرابوو بۆ بەڕێوە چوونی حوکمەکەی براوەتەوە بۆ زیندان و دەبێت ٨٦ مانگ (٧ ساڵ و ٢ مانگ) لە زینداندا بمێنێتەوە. 
کۆماری ئیسلامی ئیزنی هیچ چەشنە چالاکییەکی سیاسی بە شارۆمەندانی ئێران نادات هەر جۆرە چالاکی و پێوەندییەک لەگەڵ ئەو حیزبە کوردییەکان بە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و شەڕکردن لەگەڵ خودا لێک دەداتەوە. 
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی دێمۆکرات دوو حیزبی سەرەکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن کە خاوەن پێگەیەکی جەماوەری گەورەن لە ناوخۆی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:12:14/11/2019