بەرز بونەوەی ڕێژەی گیان دەست دانی کرێکاران

بەرز بونەوەی ڕێژەی گیان دەست دانی کرێکاران
بە پێی ئامارە بڵاو کراوەکانی خودی سازمانی پزیشکی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێژەی گیان لەدست دانی کرێکاران ٧.٤٪ زیادی کردوە و ڕۆژانە ٤ تا ٧ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار لە ئێران گیانیان لە دەست دەدەن.
چالاکانی کرێکاری لە ئێران ڕایانگەیاندووە ، بە هۆی نەبوونی ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆی کرێکاری، ئامارای ڕاستەقینە بڵاوە ناکرێتەوە و ئەو ئامارانە ئامارێکی نادرووست و ساختەی خودی کۆماری ئیسلامییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە لە پلەی ١٠٢ی وڵاتانی جیهان دایە.
یاسای دژە کرێکاری لە ئێران، نەبوونی ئەمنیەتی کار، کاری تاقەت پڕوکێن و نەبوونی ڕێکخراوەی سەربەخۆی کرێکاری لە ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە کرێکاران دەستی خاوەنکارانی بۆ چەوساندەوەی کرێکاران ئاوەڵا کردوەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:33:13/11/2019