درێژە پێدان بە باروودۆخی "فەوری نیشتمانی" سەبارەت بە ئێران لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە

درێژە پێدان بە باروودۆخی

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بڕیارێکی نوێدا، "بارودۆخی فەوری نیشتمانی" بە دژی کۆماری ئیسلامی بۆ ساڵێکی دیکە درێژە پێدا.
کۆشکی سپی ٢١ی خەزەڵوەر، ڕاگەیاندنێکی بە واژۆی دۆناڵد ترامپ بڵاوکردەوە کە لەویادا کۆنگرێس ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی ئێران و ئەمریکا بۆ ئێستا ئاسایی نەبووتەوە و هەر بەم هۆکارە، "باودۆخی فەوری نیشتمانی" ڕاگەیەندراو لە ڕێکەوتی ١٤ی نۆڤامبری ١٩٧٩ی زایینی و گەنگەشە ڕەچاوکراوەکان لەو ڕۆژەدا بۆ پێداگەیشتن بە باروودۆخی فەوری دەبێت تا "دوای ١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٩" درێژەی هەبێت.
سەرۆک کۆمارەکانە ئەمریکا بڕیاری بارودۆخی فەوری نیشتمانی بە دژی ئەو گرووپانە یا ئەو وڵاتانە دەردەکەن کە مەترسییەکی نائاسایی و باڵایان بە دژی ئەمنییەتی ئەمریکا هەیە.
بڕیاری باروودۆخی فەوری نیشتمانی پێش ئەوەش بە دژی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەبووە کە ساڵی ١٤ی نۆڤامبری١٩٧٩، جیمی کارتێر، بەهۆی قەیرانی بە بارمتەگرتنی دیپلۆماتە ئەمریکاییەکانی ئەمریکا لە ئێران بڕیاری باروودۆخی فەوری نیشتمانی بە ژمارەی ١٢١٧٠ دەرکرد  و ١٥ی مارسی١٩٩٥ی زایینی، بیل کلینتۆن ئەو بڕیارەی بە ژمارەی ١٢٩٧٥ بە دژی کۆماری ئیسلامی دەرکرد کە لە دوایی دا هەر بە شێوازی بەردەوام لەلایەن سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا درێژەی پێدراوە.

ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:29:13/11/2019