شیراز/ شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە نیزامییەکان

شیراز/ شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە نیزامییەکان

بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، خەڵکی گوندی "کوشک بیدک" سەر بە شاری شیراز لە ناڕەزایەتی بە هەڵکەندنی کارێزی ئاو، خۆپیشاندانی ئیعترازییان بەڕێوەبرد.
بە پێی ئەو هەواڵانە لە نێوان خەڵکی ناڕازی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم پێکدادان هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان خۆپیشاندانی هێمانەی خەڵکیان بە تەقە و توندوتیژی وڵامدایەوە.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو ڕووداوە ڕانەگەیەنراوە. 
بە پێی بە ئامارە بڵاو کراوەکانی خودی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە سەدا ٥٠ی خەڵکی ئێران لە گەڵ کێشەی کەم ئاوی بەرەوڕوون و هەر بە پێی ئەم ئامارانە، لە ٣٣٤ شاری ئێران کە کۆی دانیشتووانیان نزیکەی ١٧ میلیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، کێشەی کەمی ئاو لە ئاستێکی مەترسیدار دایە.
کێشەی ئاو لە ئێران قەیرانێکی گەورەیە بۆ خەڵکی ئێران بە تایبەتی جوتیاران و گوند نشینان. 
لە ساڵانی کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق و لە سەردەمی سەرۆک کۆماری ڕەفسەنجانی بە ناو سیاسەتی "خودکفایی" بە پێ ڕەچاو کردنی سیاسەتی دروستی دابەشکاری ئاو، سامانی ئاوە ژێرزەمینییەکانی ئێران تاڵان کران و پاشهاتەکەی ئەم سیاسەتە هەڵە و هەلپەرستانەیە بوو بە کێشە و قەیرانی گەورەی بێ ئاوایی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران. 
بە پێی وتەی جوتیارانی ناڕازی کۆماری ئیسلامی بە نیاز بووە لە ڕێگەی پێدانی قەرزبە خەڵک بۆ نوێژەن کردنەوە و دامەزراندنی سیستمی ئاوداشتنی پێشکەوتوو ،کێشەی کەم ئاوایی جوتیاران چارەسەر بکات، بەڵام ئەو بڕە پارە و قەرزە بە پێی پێویست نەبووە و نەیتوانی کێشەی کەم ئاوایی ئەو جوتیارانە چارەسەر بکات. 
سەرەڕای ڕێژەی بەرزی باران بارین لە ئێران، بە هۆی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی بەرپرسانی ئیسلامی لە ئێران، قەیرانی کەم ئاویی لە ئێران بووەتە قەیرانێکی قووڵی چارهەڵنەگر.  زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی نێودەوڵەتی شەڕ داهاتووی مرۆڤایەتی بە شەڕی "ئاو" ناوزەد دەکەن.

ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:13:06/11/2019