هێرش بۆسەر کونسولگەری ئێران لە کەربەلا!

هێرش بۆسەر کونسولگەری ئێران لە کەربەلا!

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، سەدان کەس لە خۆپیشاندەرانی عێراقی هێرشیان کردە سەر کونسولگەری ئێران لە کەربەلا و دیوارەکانی ئەوکونسولگەریەیان ئاور تێبەردا و خوازیاری داگیرکردنی بیناکەی بوون و لە درێژەی خۆ پیشاندانەکان بەیانی ڕۆژی دوشەممە١٣ی خەزەڵوەر، خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقیان بەسەر دیوار و بینای کونسولگەری ئێران لە کەربەلا هەڵدا و ئاڵای ئێرانیان لەو بینایە هێنایە خوار و بەدژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی درووشمیان وتەوە.
ناوەندی تۆماری تاوانەکانی شەڕ لە عێراق، کوژرانی ٤ شارۆمەندی عێراقی و لانیکەم بریندار بوونی ١٠کەسی دیکە لە درێژەی هێرش بۆ سەر کونسولگەری ئێران لە کەربەلا ڕاگەیاند کە بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان کوژرانی ئەو چەند خۆ پیشاندەرە بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەکانی نزیک بە باڵوێزخانەکە بووە.

خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی عێراق  لە چەندین شاری ئەو وڵاتە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران درووشمیان داوەو هێرشیان کردوەتە سەر بینای کونسولگەری ئێران لە چەندین شاری عێراق.
خۆپیشاندەرانی عێراقی خوازیاری کۆتایی پێهاتنی دەستێوەردان و کاریگەری نێگێتیڤی ئێران لە عێراقن و پێیان وایە کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە دەوڵەتی ئێستای عێراق دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:40:04/11/2019