لاوێکی خەڵکی شاری سنە چارە نووسی نادیارە


لاوێکی خەڵکی شاری سنە  چارە نووسی نادیارە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوی"فەرهاد تاری مورادی"دوای تێپەڕبوونی ۲٤ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی چارە نووسی نادیارە.

جێگەی باسە؛ ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەزبەر لەکاتی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری سنە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا لە لایان هێزە نیزامیەکانەوە دەسگیر کرا و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارێک لە بارەی شوێنی دەسبەسەرکردنی و چارە نووسی لەبەردەستدانیە.

ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:43:04/11/2019