هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی پێشوازی لە نوێنەرانی «تیپی موسیقای سلێمانی» کرد

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی پێشوازی لە نوێنەرانی «تیپی موسیقای سلێمانی» کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەر، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ هاوڕێ عەبدوڵڵای موهتەدی، پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی دێرینی تیپی موسیقای سلێمانی.

بەڕێزانی هونەرمەند مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی، مامۆستا عادڵ محەمەد، مامۆستا هوشیار و مامۆستا ئارام، ئەندامانی تیپی موسیقای سلێمانی، سەردانی بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان کرد. لەو دیدارەدا هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سپاس و پێزانینی بۆ خزمەتی تیپی موسیقای سلێمانی بە بزووتنەوەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بواری موزیکی کورد کرد.

ئەندامانی دێرینی تیپی موسیقای سلێمانی باسیان لە ڕۆڵی موزیک و کاریگەرییەکانی لە سەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ئێستا و لە ڕابردوو دا کرد و بەپەرۆش بوونیان بۆ دۆخی موزیکی کوردی دەربڕی.

پاش قسە و باسێکی زۆر ئەندامانی دێرینی تیپی موسیقای سلێمانی بەڕێزەوە لە لایەن سکرتێری گشتییەوە بەڕێ کران.



ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:02:01:06/10/2019