مایک پۆمپێئۆ: سیاسەتی ئێمە لە بەرانبەر ئێران ئاشکرایە

مایک پۆمپێئۆ: سیاسەتی ئێمە لە بەرانبەر ئێران ئاشکرایە
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی وەک گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە ناوچەکە و سەرەکی ترین هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد و لەسەر بەردەوامبوونی ستراتێژی ئەمریکا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی پێداگری کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەزبەر لە ڕۆم و لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا وتی: "سیاسەتی ئێمە لە دوو ساڵ و نیو لەمەوپێشەوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی کابینەکەی دۆناڵد ترامپ لە بەرانبەر ئیران ئاشکرا و بەردەوام بووە.

ناوبراو دووپاتی کردەوە: کۆماری ئیسلامی گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم و سەرەکیترین هۆکاری ئاڵۆزی و نائارامییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ستڕاتێژی ئێمە ئەوە بووە کە بەرگری بکەین لە کەڵک وەرگرتنی خراپ و هەڕاج و تاڵان کردنی سەرچاوە و سامان ئابووریەکانی ئێران کە ٤٠ ساڵە کۆماری ئیسلامی بۆ نائارامی، تیرۆر و کوشتن لە ئوروپا و پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستییەکانی جیهان بەکاریان دێنێت.

ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:26:03/10/2019