لاوێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارەدرا

لاوێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارەدرا
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە، ۹ی ڕەزبەر، لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی (ڕزگار زەندی)، کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بەسەر داسەپابوو، سەرەڕای هەوڵی چالاکانی مەدەنی ئەو شارە بۆ هەڵوەشانەوەی سزاکەی، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارەدرا.

ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی (فەرید زەندی)، لە مەیدانی نەبوەتی شاری سنە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، سزای ئیعدامی بۆ بڕایەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەدا، لە بەردەم ماڵی قوربانی کۆبوونەوە و خوازیاری ڕەزایەتی بنەماڵەی قوربانی بوون، بەڵام نەیانتوانی پێش بە لەسێدارەدانی ئەم لاوە کوردە بگرن.



ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:11:01/10/2019