لاوێکی کورد لە ژێر هەڕەشەی سزای ئیعدام دایە

لاوێکی کورد لە ژێر هەڕەشەی سزای ئیعدام دایە
بە پێی هەواڵەکان، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ڕزگار زەندی، ٢٧ ساڵ تەمەن، کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای ئیعدامی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، دوای ئەوەی بنەماڵەکەی نەیانتوانی ڕەزایەتی بنەماڵەی قوربانی وەرگرن، پێی ڕاگەیەندراوە کە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەردا، سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەکەی بە ناوی (فەرید زەندی)، لە مەیدانی نەبوەتی شاری سنە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، سزای ئیعدامی بۆ بڕایەوە.

جێی ئاماژەیە، رزگار زەندی، ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە چاوەڕێی جێبەجێ کردنی سزاکەیەتی و بنەماڵەی قوربانیش تا ئێستا ئامادە نەبوون، لە بکوژی کوڕەکەیان خۆش بن.



ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:57:28/09/2019