ترامپ، چوونی بەرپرسانی باڵای ئێران و بنەماڵەکانیانی بۆ ئەمریکا هەڵپەسارد

ترامپ، چوونی بەرپرسانی باڵای ئێران و بنەماڵەکانیانی بۆ ئەمریکا هەڵپەسارد

ئاسۆی ڕۆژ/ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە بە فرمانێک بەرپرسانی باڵای ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێران و بنەماڵەکانیانی بۆ ئەمریکا هەڵپەسارد.

دەرکردنی ئەم فەرمانە لە دۆخێک دایە کە هەر ئێستا سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرشتی هەیئەتێک لە بەرپرسانی ئێران و لەوانە جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکان.

ڕاگەیاندنێک کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترامپ، دەسەڵاتی ئێران بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم و هەروەها زیندانی کردنی شارۆمەندە ئەمریکاییەکان تۆمەتبار کردووە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم بڵاوکراوەیەدا دەڵێت؛ دەسەڵاتی ئێران، دەوڵەتێکی پشتیوانی تیرۆریزمە و سپای پاسداران و هێزی قودس لایەنگری تیرۆریزمە و ڕاستەوخۆی کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.

دۆناڵد ترامپ لەم ڕاگەیاندنەدا بە ئاماژە بە ڕۆلی کۆماری ئیسلامی لە قەیرانە مرۆییەکان، هەڕەشە لە دراوسێکانی، هەڕەشە لە کەشتیوانی نێونەتەوەیی و ئەنجامی هێرشە سایبێرییەکان پێداگری کردووە و دەڵێت؛ سەپاندنی سزای پێشگترن لە هاتنی بەرپرسانی باڵای ئێران و بنەماڵە و کەس و کارە پلەیەکەکانیان چ وەک کۆچبەر و چ وەک سەردان بۆ ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەبینم.

ناوبراو دەڵێت؛ هاتنی کەسە دیاریکراوەکان لە بڕگەی یەکەم وەک کۆچبەر و وەک سەردانیکەر بۆ ئەمریکا، جگە لە حاڵەتە دیاریکراوەکان بە زیانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەزانم و هەر بەم پێنە هاتنیان بۆ ئەمریکا سنووردار دەبێت.

بە بڕگەی یەکی ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاتووە؛ هاتنی ئەو کەسانە چ وەک کۆچبەر و چ وەک سەردانیکار بۆ ئەمریکا ڕادەگیرێت؛ ئەلف) بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران و ب) کەس و کار و ئەندامانی پلە یەکی بەرپرسانی حکوومەتی ئێران.

لە بڕگەی چوارەمی ئەم ڕاگەیاندنەدا دەڵێت؛ هەموو ئەو کەسانەی کە خاوەنی مافی مانەوەی هەمیشەیین (گرین کارت) و ئەو کەسانەی کە وەک پەنابەری سیاسی یان کۆچبەر قبووڵ کراون، ناگرێتەوە

لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی کە هاتنیان بۆ ئەمریکا ڕاگیراوە، تەنیا بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەتوانن بێنە خاکی ئەو وڵاتەوە (ئەمریکا). 

لە بڕگەی پێنجیش دا هاتووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاری دەکات کە تا چ کاتێکی ئەم ڕاگەیاندنە بە شێوەی تەواو یان بەشێک لەو ڕاگەیاندندە جێ بە جێ بکرێت

ئەمریکا پووشپەڕی ئەمساڵ سنووری بۆ هات و چۆی دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاو و خێزانیان بۆ لە نیویۆرک دا نا.

دەوڵەتی ئەمریکا پێشووتر سنووری بۆ هات و چۆی جەوادی زەریف دیاری کردبوو. بەرپرسانی ئێران تەنیا لە شوێنە دیاریکراوەکان بۆیان هایە هات و چۆ بکەن کە بریتیە لە شوێنی حەوانەوەی ڕەسمی نوێنەرانی ئێران، ئۆفیسی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلام و بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها ئەو کەسانە تەنیا دەتوانن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی جان ئێف کێنێدییەوە لە نیویۆرک دابەزن و هەر لەوێشەوە لە ئەمریکا بچنە دەرێ

گرژییەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئێران و ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو لە گوڵانی ساڵی پارەوە بە دوای هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و سەپاندنی کۆمەڵێک گەمارۆی جەرگبڕ، پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیارەوە



ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:00:26/09/2019