پێکدادانی ١٥ ئۆتۆمبیل لە جاددەی ورمێ- سەڵماس

پێکدادانی ١٥ ئۆتۆمبیل لە جاددەی ورمێ- سەڵماس

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانان لە جاددەی ورمێ- سەڵماس ١٥ ئۆتۆمبیل پێکدادانیان کردووە.

بە پێی هەواڵەکان ١٥ کەس لەو سەرنشین و شۆفیرەکانی ئەو ئۆتۆمبیلانە بریندار بوون

بەرپرسی پۆلیسی هات و چۆی ئێران ڕایگەیاندووە، بە پێی ئامارەکانی پزیشکی یاسایی ئێران لە ماوەی ٣ مانگی هاوینی ئەمساڵ چوار هەزار و ٣٠٠ کەس بە ڕووداوی هات و چۆ گیانیان لە دەست داوە. جیا لە ئاماری ئەو کەسانەی کە بە هۆی ڕوودانی ئۆتۆمبیلەوە گیانیان لە دەست داوە، ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕێژەیەکی بەرچاو لەو کەسانەش کەم ئەندام بوون

بە پێی ئامارەکانی خودی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ساڵانە ١٧هەزار کەس بە هۆی ڕوودانی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و بە سەدان هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن


ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:10:22/09/2019